خانه / اخبار و رویدادها / بانگەوازی زانستیی دووەمین فێستیڤاڵی سیاوچەمانە، سەوڵاوا – پاییزی ۱۴۰۵ی هەتاوی

بانگەوازی زانستیی دووەمین فێستیڤاڵی سیاوچەمانە، سەوڵاوا – پاییزی ۱۴۰۵ی هەتاوی

بانگەوازی زانستیی دووەمین فێستیڤاڵی سیاوچەمانە، سەوڵاوا – پاییزی ۱۴۰۵ی هەتاوی

ستافی زانستیی فێستیڤاڵی سیاوچەمانە  داوا دەکات لە توێژەران، نووسەران و خوێندکاران، بە مەبەستی تەتەڵەکردنی لایەنی مادی و ڕۆحیی ئەم کەلەپوورە دێرینە، توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانیان لە چوارچێوەی وتاری زانستیدا و لەم چەند تەوەرەدا بەڕێ بکەن بۆ دەبیرخانەی فێستیڤاڵ:

۱- تەوەری کولتوور و ئەنترۆپۆلۆژی (ناسینی خەڵک):

ئەلف- دیاردەناسیی پێکهاتەی مۆسیقای هەورامی بە تەوەری سیاوچەمانە(وردەبەزم، چەپڵە، بەزمی خاو و شێخانە و…) و خوێندنەوەی بەراوردکارانەی دەنگییان لە گەڵ ژین جیهانی هەورامی.

ب- ئوستوورە ناسیی: شوێن پێی ئوستوورە کۆنەکان لە مێلۆدی و دەقەکانی سیاوچەمانەدا.

ج- ئایینەکان و کولتووری جەماوەریی:  ڕۆڵی مۆسیقای سیاوچەمانە لە ڕێوەڕەسمی ئایینی ، تازیەباری و کەرنەڤاڵە ناوچەییەکاندا.

د- هەرمانی کولتووریی: ڕۆڵی ئاوازی سیاوچەمانە لە پاراستنی شوناس و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتیدا  لە پێوەندیی لە گەڵ کولتووریی مودێڕنیتەدا.

۲- تەوەری مۆسیقا و ئێتنۆمۆزیکۆلۆژیا:

ئەلف- لێکدانەوەی پێکهاتەیی: تاوتوێی مەوداکان، مەقام و بەستەکان و تەکنیکی نووسین لە سیاوچەمانەدا به بەراورد لە گەڵ مەقام و بەستە کوردییەکانی دیکە.

ب- ئاڵوگۆڕی پارادیمیک: لە مۆسیقای کوێستانەوە بۆ مۆسیقای ئۆستۆدیۆیی، ڕاڤە و لێکدانەوەی گۆڕانی پێکهاتەیی لە سەدەی بێستەمدا.

ج- دەنگ ناسی و پێوەندیی لە گەڵ قوڕگدا: خوێندنەوەی فیزیکاڵیی دەنگ و پێوەندیی لە گەڵ جوگرافیای کوێستانیدا

د- پێگەی مۆسیقایی: هەڵسەنگاندنی خاڵە جیاواز و لێکچووەکانی ئاوازی سیاوچەمانە لە گەڵ ” هۆرە و موورە “.

۳- تەوەری زمان و ئەدەبیات و جوانیناسیی:

ئەلف- شیکاریی و لێکدانەوەی شیعرەکان:

شیکاریی بۆچوونە عیرفانییەکان و لێریکی و سرووشتخوازانە لەو شیعرانەدا کە هۆنراوەتەوە.

ب- زمانناسی: (هەڵسەنگاندنی تایبەتمەندییەکانی زارەکی هەورامی لە دەقەکانی سیاوچەمانەدا.

ج- وێنە نەخشاندن: شیکاریی بووتیقایی وێنەکان و ئیماژی سرووشتخوازانە لە چوارچێوەی ڕەخنەی خۆجێی و لە شیعری کلاسیک و هاوچەرخی هەورامیدا.

د- جوانیناسی لە دابەزاندا: لێکدانەوەی پێوەندیی نیشانەی- شوێن-کات لە گەڵ چۆنیەتی جوانیناسی شێوەی دابەزاندا.

۴- تەوەری خوێندنەوەی فەرهەنگی و گەشەپێدان:

ئەلف- مۆسیقای سیاوچەمانە و گەشتیاری: ڕۆڵی ڕووداوە هونەرییەکان لە گەشەپێدانی بەردەام و ئابووری- کولتوور، لە ناوچەی هەوراماندا.

ب- دیپلۆماسی فەرهەنگی و بەراوردکار: پێگەی مۆسیقای سیاوچەمانە پێوەندیی لە گەڵ کولتووری هەرێمی کوردستانی عێراق و ناوچە کوردییەکانی ئێراندا.

ج- میدیا و نواندنەوە: ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی نواندنەوەی مۆسیقای هەورامان لە میدیای گشتی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا.

د- بەتۆمارکردنی جیهانی و کەلەپووری نادیار: میکانیزمی ڕێزنان و پاراستنی مۆسیقای سیاوچەمانە لە چوارچێوەی ڕێکەوتننامەکانی ڕێکخراوی یۆنسکۆدا.

– چەند خاڵی گرنگ پێوەندی لە گەڵ ناردنی بەرهەمەکاندا:

– وتارەکان پێویستە چوارچێوەیەکی زانستیی- توێژینەوەیی ڕەچاو بکەن، وەکوو (کورتەی وتار، وشە بنەڕەتیەکان، پێشەکی، میتۆدی لێکۆڵینەوە، پێکهاتە، دەرئەنجام و سەرچاوەکان .

 وتارەکان  زیاتر لە ۳ هەزار وشە نەبێت.

– بە فایلی (word) و فۆنتی یۆنیکورد گۆران تایپ بکرێ و   شێوەی ( APA) بێت.

– کومیتەی زانستیی فێستیڤاڵ بۆ ئەو وتارانەی کە لە میتۆدۆلۆژی ڕەخنە و تیۆریی کەڵک وەردەگرن، چەند خاڵی تایبەت لە بەرچاو دەگرێت.

– وتارە پەسەندکراوەکانی فێستیڤاڵ، دواتر لە کتێبێکدا و لە ژێر ناو کۆوتاری فێستیڤاڵی سیاوچەمانە، چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

بەم ئیمەیلە: (Festival2726@gmail.com)
و آی دی تلگرام: (@Hozanhawramy) وتارەکانتان تا بەرواری(۱۴۰۵/۶/۳۱ هەتاوی و ۲۲⁄ ۹⁄ ۲۰۲۶ ز)، )، بنێرن بۆ دەبیرخانەی فێستیواڵی سیاوچەمانە.                  سەوڵاوا، ئیدارەی ئیرشاد.(ک، پ: ۶۶۷۸۱۱۳۸۸۳)    
ژمارەی پەیوەندیی: ۰۹۱۸۸۷۶۶۰۳۴

دەبیرخانەی دووەمین فێستیڤاڵی سیاوچەمانەی هەورامی

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

ترجمه‌ی گزیده‌‌ی اشعار فرهاد شاکلی به زبان فارسی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *