خانه / اخبار و رویدادها / بڵاوبوونەوەی یەکەمین ژمارەی دوو-وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵ

بڵاوبوونەوەی یەکەمین ژمارەی دوو-وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵ

بڵاوبوونەوەی یەکەمین ژمارەی دوو-وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵ

یەکەمین ژمارەی «دوو-وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵ بە دوو زمانی کوردی و فارسی بڵاو کرایەوە.

لەم ژمارەیەدا، دکتۆر نەسرین عەلی ئەکبەری، ئەندامی لێژنەی زانستیی بەشی زمان و وێژەی فارسیی زانکۆی کوردستان، بە توێژینەوەیەک بە ناونیشانی «ئەدەبی منداڵ و قۆناغی منداڵی» بەرەو پیریی ئەم ژمارەیە چووە.

جەبار شافێعی‌زاده و عەتا وەلەدی لە توێژینەوەیەکدا لە ژێر ناوی «نەریتی فەرهەنگنووسی بۆ منداڵان» ڕەوتی فەرهەنگنووسیی بۆ منداڵانیان لە نیسابولسیبیانی ئەبوونەسری فەراهییەوە تا نووبەهارا بچووکانی ئەحمەدی خانی لێکداوەتەوە.

لە توێژینەوەیەکی دیکەدا لە لایەن سەردار قادرەوە بە ناونیشانی «ڕەنگدانەوەی ئەدەبی منداڵان لە ڕوانگەی گەورەساڵانەوە» توێژەر پەرژاوەتە سەر ڕەنگدانەوەی ئەدەبی منداڵان لە بەرهەمی گەورەساڵاندا.

ئەرسەلان حەسەن لە توێژینەوەیەکدا بە ناونیشانی «شێوازێکی نوێی شێعرنووسین بۆ منداڵان لە شێعرەکانی زارا ئەحمەددا» یەکێک لە شێعرەکانی زارا ئەحمەدی بۆ منداڵان لێکداوەتەوە.

جەبار شافێعی‌زاده لە وتووێژی لەگەڵ موحەممەد هادی موحەممەدیدا، پەرژاوەتە سەر «ئەدەبی پەراوێز و منداڵانی لە پەراوێزدا».

دوو-وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵ لە یەکەمین ژمارەی خۆیدا بەرەو پیریی پڕۆژەی «یەکەم هاوڕێکان، پڕۆژەیەک بۆ پاراستنی زمانی دایکیی منداڵانی کورد»چووە و ڕاپۆرتێکی لەسەر چالاکی و دەستپێکی پڕۆژەکەیان ئامادە کردووە.

ئارەش مێهرەبان بەرپرسی دوو-وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵ

ناساندنی کۆمەڵێک کتێبی منداڵان، لە بڵاوکراوە نوێیەکانی وەشانگەی مانگ.

ئێوە دەتوانن لە ڕێگای بەستەری خوارەوەی ماڵپەڕی تاقچە، یەکەمین ژمارەی دوو-وەرزنامە بە شێوازی ئەلکترۆنی دابگرن.

بەستەری تاقچە

https://taaghche.com/book/214858

بۆ کڕینی نوسخەی چاپیی دوو-وەرزنامە لەگەڵ ئایدیی خوارەوەدا لە پەیوەندیدا بن.

@ccljournal

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

دومین جشنواره کتاب کودک و نوجوان به صورت بین‌المللی برگزار می‌شود

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *