خانه / اخبار و رویدادها / کتێبی «کوردانی چەوساوە و برا موسوڵمانەکانیان» بەرهەمی پرۆڤیسۆر جەمال نەبەز، بە پێشەکی و وەرگێڕانی حیسامەدین(هیوا) خاکپوورەوە بڵاو کرایەوە

کتێبی «کوردانی چەوساوە و برا موسوڵمانەکانیان» بەرهەمی پرۆڤیسۆر جەمال نەبەز، بە پێشەکی و وەرگێڕانی حیسامەدین(هیوا) خاکپوورەوە بڵاو کرایەوە

وەرگێڕانی کتێبی “کوردانی چەوساوە و برا موسوڵمانەکانیان” لە نووسینی پرۆڤیسۆر جەمال نەبەز بڵاوکرایەوە

بەخۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە ئەنیستیتۆی جەمال نەبەز لە بەرلینی ئاڵمانیا، کتێبی “کوردانی چەوساوە و برا موسوڵمانەکانیان” لە نووسینی پرۆڤیسۆر جەمال نەبەز و پێشەکی و  وەرگێڕانی حیسامەدین(هیوا) خاکپوور، بڵاو کردەوە. ئەم کتێبە بەم زوانە لە تەواوی کوردستان دەکەوێتە بەردەستی خوێنەران.

کتێبی،”کوردانی چەوساوە و برا موسوڵمانەکانیان”، دەپەرژێتە سەر یەکێک لە جیددیترین و پڕباسوخواسترین باسەکان، واتە مەسەلەی کورد و دۆخی مرۆڤی کورد لە بازنەی ئیسلام و جیهانی موسوڵماناندا. جەمال نەبەز وەک ناوێکی بەرچاوی بواری “کوردستانئەندێشی” و وەک نووسەرێکی خاوەن گوتاری تایبەت کە پتر لە شەست ساڵی تەمەنی بۆ مەسەلەی کورد تەرخان کردووە و ئاسەواری جۆراوجۆری لەپاش خۆی بەجێ هێشتووە، لەم کتێبەدا بە زمانێکی ڕەوانی وتاربێژیانە و بەشێوەی زانستی و بابەتیانە مەسەلەی دۆخی کورد و جیهانی ئیسلام لێک دەداتەوە. بەڵام بەهۆی گرینگیی لەڕادەبەدەری باسەکەوە، ڕوونکردنەوەیەکی تیۆریک و چەمکیانە و شرۆڤەیەکی کورت و پوختی چوارچێوەی ئەندێشەی نووسەر لەسەر مژاری کوردستان و کورد بەگشتی؛ و بەتایبەتی لەسەر بابەتی کتێبەکە بە پێویست زانرا. ئەم پێشەکییە بۆ ئەوەیە خوێنەر ئاسانتر و وردبینانەتر بچێتە نێو دڵی باسەکانەوە و تێگەیشتنی لەبابەت هێڵە فیکرییەکان ساناتر بێت و هاوکات لە خوێندنەوەی پێچوپەناکان و ئاڵۆزییەکان و هەوراز و نشێوەکانی باسەکەدا تووشی سادەسازیی داشکێنەرانە نەبێت. گەر لەم ڕێگایەشدا بە دەم خوێندنەوەی پێشەکییەکەوە؛ گوڵی پرسیار و ڕامانی زیاتریش لە مێشکیدا بپشکوێ، ئەوە خۆی لە خۆیدا بەهادارە، چونکە تەنیا خولقاندنی یەک پرسیاریش بە واتای گەیاندنی ئەمانەتەکەیە بەدەستی خوێنەر و ڕاپەڕاندنی ئەرک و ڕیسالەتە؛ بگرە بۆ بەرەکان و نەوەکانی داهاتووش.

” ئەم کتێبە”کوردانی چەوساوە و برا موسوڵمانەکانیان” دەیهەوێت سەربوردەی مرۆڤی کوردی ژێردەست و چەوساوە لە پەیوەند بە موسوڵمانانی سەردەستدا بەشێوەیەکی شیکاری-مێژوویی و بە پشتبەستن بە سەرچاوە سەرەکییەکان بگێڕێتەوە و  هەوڵ دەدات لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئەو  زوڵم و زۆر و چەوساندنەوە، وا “برایانی موسوڵمان” دەرحەق بە مرۆڤی کورد کردوویانە، توێکارناسی بکات و لەقاوی بدات”.

بۆ ئاشنایی زیاتر لەگەڵ ناوەرۆکی کتێبەکە و بە گشتی چوارچێوەی بیری مامۆستا جەمال نەبەز و هاوبیرانی کاژیک و پێگەی ئەم کتێبە لەو چوارچێوە فکرییەدا، خوێنەر دەتوانێت بڕوانێتە ئەم وتارە”کوردستان بۆ کورد و یەکسانی بۆ گەل: چوارچێوەیەکی تیۆری-چەمکی بۆ خوێندنەوەی پڕۆژەی “کاژیک” و ئەندێشەی جەمال نەبەز” بە قەڵەمی وەرگێری ئەم کتێبە کە لە گۆڤاری کۆمار بڵاوە کراوەتەوە. ئەم وتارە وەکوو پێشەکی بۆ کتێبەکە نووسراوە و پێشتر لەم گۆڤارەدا بڵاوە کراوەتەوە:
https://govarikomar.org/%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%A8%DB%86-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF-%D9%88-%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%B3%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%A8%DB%86-%DA%AF%DB%95%D9%84

 

 ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

  https://t.me/kurdishbookhouse

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

نشست «تخصصی روزنامه‌نگاری کردی؛ گذار یا بحران؟» در دانشگاه کُردستان برگزار شد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *