خانه / دسته‌بندی نشده / گرووپی هاوڕێیانی خوێنەر، لە یادی پێنجهەمین ساڵەیاندا

گرووپی هاوڕێیانی خوێنەر، لە یادی پێنجهەمین ساڵەیاندا

گرووپی هاوڕێیانی خوێنەر، لە یادی پێنجهەمین ساڵەیاندا

ئا: نەرمین عوسمان محەمەد

لە سەرەتای ساڵێ پێنجهەمیدا سەرلە ئێوارەی رۆژی
 ۲۰۲۴/۸/۸ گرووپی هاوڕێیانی خوێنەر و بە ئامادە بوونی ژمارەیەک لە نووسەران و رۆشنبیران لە دەزگای (جەمال عیرفان) یادی دامەزراندنی گرووپەکەیان کردەوە، لە سەرەتای یادەکەدا وتاری گرووپەکە لەلایەن خاتوو نیشتیمان عەبدولقادرەوە   خوێندرایەوە  و  بۆچوون و پێشنیاری کۆمەڵێك لە نووسەران لە سەر گرووپەکە پێشکەش کرا، لەوانە نووسەر بەیان سەلمان کە گوتی «هیوادارم گرووپەکەتان کاری زیاتر بکات و من لەلای خۆمەوە هەرچیم پێ بکرێت ئامادەم بۆ هاوکاریتان»، هاوکات رۆماننووس میران ئەبراهام گوتی: «وێڕای بەخێر هێنانم بۆ ئەندامە تازەکانتان هیوادارم بەردەوام بن»، هەروەها رۆماننووس کاروان کاکە سوور گوتی «هەمیشە دەستی ئەو گرووپە دەگوشم و دەڵێم با دیالۆگ پێشڕەومان بێت « دواتر وتاری هەردوو بەڕێزان ئاشنا ئەزوەر بەرپرسی رێکخراوی کەریمی عەلەکە و شاخەوان سدیق دامەزرێنەری گرووپەکە پێشکەش کران و مۆمی پێنج ساڵەی گرووپ داگیرسێنرا و بڕوانامەی رێزلێنان لە لایەن دامەزرێنەری گرووپەکەوە پێشكەش بە هەریەک لە ئەندامانی گرووپەکە کرا، سەبارەت بە گرووپەکە و و ئەم یادکردنەوەیە، شاخەوان سدیق دامەزرێنەر و سەرپەرشتیاری گرووپەکە بە ئەدەب و هونەری راگەیاند: «لە راستیدا رۆژێکی خۆشە بۆ ئێمە کە رۆژێک بە خەونێکی بچووکەوە دەستمان پێکرد بەڵام بە بڕوا بەخۆبوون و متمانەوە کە گرووپێکی  رۆشنبیری خوێندنەوەی کتێب و گفتوگۆ لەگەڵ نووسەران دابمەزرێنین، ئەوە تەمەنی گرووپەکە ئەمڕٶ بوو بە پێنج ساڵ کە هەموو هەفتەیەک بە بێ دابڕان پێنجشەممان توانیومانە ئەڵقەیەکی رۆشنبیریی دروست بکەین و گفتوگۆ لەگەڵ نووسەران بکەین بۆ من جێگای شانازییە کە توانیومە جێگە پەنجەی خۆم بەجێبهێلم لەوەی کۆمەڵێک تاکی خوێنەر کۆبکەمەوە بتوانن گفتوگۆبکەن، رەنگە ئەوە شانازییەکی گەورە بێت کە لەم سەردەمی تەکنەلۆجیا و دیجیتاڵ میدیا و هەموو ئەو شتانەی تردا توانیوومانە ئەو کارە بکەین، بەهیوام توانیبێتمان لە رابردوودا شتێک بکەین و بۆ داهاتووش بەو رۆحییەتەی پێشووەوە بەردەوام بین،  هەروەها خاتوو بەهرە یاسین وەکو ئەندامێکی گرووپەکە گوتی:
«سوپاس بۆ سەرپەرشتیاری گرووپ و هەموو ئەندامەکانی بۆ من زۆر جێگای شانازی و دڵخۆشییە ئەم گرووپە چونکە توانیوومە لە رێگای ئەم گرووپەوە کۆمەڵیک زانیاریی زیاتر وەربگرم، لەبەرئەوەی لەم گرووپەدا ئێمە هەموو کایەکان وەردەگرین و زۆرینەی ژانرەکانمان وەرگرتووە ئەگەر ئەدەبیی بوو بێت  یان فەلسەفی  یاخود هەر بوارێکی دیکە بوو بێت کە بۆ من پڕ چێژ و پڕ سوود بووە» هەروەها ئەندامێکی دیکەی گرووپەکە عەلی عەزیز گوتی: چوارهەمین ساڵگەڕی گرووپی هاوڕێیانی خوێنەر تەواو بوو و داخڵی پێنجهەم ساڵ بووین، ئەم گرووپەمان کۆمەڵێك هاوڕێین هەوڵدەدەین خوێندنەوە بە کەلتوور بکەین و هەڵسەنگاندن بۆ رۆمانەکان، بۆ شیعر، بۆ چیرۆک بکەین، بەراستی یەکێک لە شانازییەکانی ژیانی من ئەوەیە کە لەم گرووپەدام، ئەمە منی بەرەو پێش بردووە و مەعریفەمی زیاد کردووە لەگەڵ کۆمەڵێک کەسدا کە وێڕای خوێنەر بوونیان نووسەر و وەرگێڕ و لێکۆڵەرن و ئەزموونیان هەیە و کەسانی ئەکادیمین، من بۆخۆم زۆر سوودم لێیان بینیووە، ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر خۆش بوو بەلای ئێمەوە چونکە بەو پەڕی ئالنگاری و خۆراگرییەوە توانیمان بچینە ناو پێنجەم ساڵەوە، هیوای بەردەوامی وچالاکی زیاتر بۆ گرووپەکەمان دەخوازم».

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

سۆزداری گیانی بە گیانی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *