خانه / اخبار و رویدادها / بڵاوكراوەكانی سەردەم

بڵاوكراوەكانی سەردەم

بڵاوكراوەكانی سەردەم

لە چوارچێوەی بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمدا لە ماوەی رابردوودا، چەند كتێبێكیان بە چاپ گەیاندووە، كە لێرەدا دەیانخەینەڕوو.
گەشتی پاڵەوان
ئەم كتێبە نوێترین كتێبی جۆزیف كامبڵ-ە كـــــە (ســــەڵاح حەسەن) وەریگێڕاوەتە سەر زمــــانی كوردی، كتێبەكە بە تەنها باس لە بەسەرهاتی نووسەر ناکات، بەڵكو ئەفسانەمان لا شیرین دەكات، دڵمان لە دنیای كۆن و مۆدێرن قورتــــار دەكات، نایەڵێ بێزاری و ئالــــودەبوونی شتە خراپەكان لەگەڵ خۆیــــماندا بپێچێتەوە، كتێبی گەشتی پاڵەوان تەنیا گەشتی درێژخایەنی كامبڵ نییە بە نێو دەریاكانی ئەفسانە دێرینەكاندا، بەڵكو لێكۆڵینەوە و دایەلۆگێكە لەمەڕ ئێمەی مرۆڤ و دنیای بنیراو و نەبینراودا، كتێبەكە لە ۵۱۶ لاپەڕە پێكهاتووە.
كەلێنی نێوان نەوەكان
ئەم كتێبە نوێترین كتێبی شەماڵ لەتیف-ە لەبارەی كۆمەڵناسیی  و كۆمەڵناسیی نەوەكان، كتێبەكە لقێكی نوێی ناو بواری كۆمەڵناسیی گشتییە، لە دەیەی شەستەكانی سەدەی بیستەمەوە بۆ توێژینەوە لە هەلومەرجی ژیان و تێگەیشتن لە رەهەندە جیاجیاكانی ژیانی نەوەكان و بە تایبەت گەنجان هاتە كایەوە، كە لێكۆڵینەوە دەربارەی نەوەكانی لە زەمەن و دۆخی جیاوازدا كردە تەوەری كاری خۆی.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

برگزاری آیین رونمایی از جایزه‌ی قلم هه‌ژار در دانشگاه کردستان

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *