ڕێوڕەسمی «ڕێزلێنان له ناودارانی زمان و ئەدەبی کوردی» بەڕێوە دەچێت
ڕێوڕەسمی «ڕێزلێنان له ناودارانی زمان و ئەدەبی کوردی» ۱۴ی پووشەڕ هاوکات لەگەڵ ڕۆژی پێنووس لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
پێگەی هەواڵنێریی «ماڵی کتێبی کوردی»: حامید قادرزادە، ڕۆژی دووشەممە ۴ی پووشپەڕ ۱۴۰۳ هەتاوی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی، ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی پارێزگای کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد: ۱۴ پووشپەڕی ۱۴۰۳ هەتاوی ڕێوڕەسمی «بەرزڕاگرتنی میراتی مەعنەویی ئێران؛ ڕێزلێنان له ناودارانی زمان و ئەدەبی کوردی»، لە لایەن توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان لە تەلاری مەولەویی زانکۆی کوردستان بەرێوە دەچێت.
رێوڕەسمی «ڕێزلێنان له ناودارانی زمان و ئەدەبی کوردی» لە ۱۲ تەوەری: فهرههنگنووسی، فێرکاری، ئهنجومهنه ئهدهبییهکان، زمانناسی، وهرگێڕان، ڕهخنهی ئهدهبی، ڕۆمان (و ئهدهبی منداڵان)، شیعر (و ئهدهبی منداڵان)، بڵاوگه و وهشانگهکان، گۆڤار و ڕۆژنامه، فۆلکلۆر، لە ناوداران و چالاکانی ئەم بوارەنەدا ڕێز دەگرن.
شایانی باسه «ڕێزلێنان له ناودارانی زمان و ئەدەبی کوردی» لە لایەن توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان و بە هاوکاریی کوردستان ناسیی زانکۆی ئازادی ئیسلامیی سنە، فێرگەی زمانی ڕاژە بەڕێوە دەچێت.
جێگای باسە لەم رێوڕەسمە فەرهەنگییە ڕێز لە ۸۰ تاکوو ۱۰۰ ناوداری زمان و ئەدەبی کوردی دەگیرێ.