خانه / اخبار و رویدادها / زیاتر لە نیوسەدە هاورێیەتی لەگەڵ عەبدوڵڵا پەشێو

زیاتر لە نیوسەدە هاورێیەتی لەگەڵ عەبدوڵڵا پەشێو

زیاتر لە نیوسەدە هاورێیەتی لەگەڵ عەبدوڵڵا پەشێو

هیوا سەرهەنگ

زیاتر لە نیوسەدە لە ناسین و مانەوەی هاورێیەتی، ئەمە یەکێکە لە جوانییەکانی پەیوەندیی نێو کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی. یەکێکە لە گەردانە پڕ دوڕ و گەوهەرەکانی گەردنی بەرزی دۆستایەتی و وەفا و شێوازەکانی پەروەردە بوون. ئەگەرچی هەموو هاورێکانم لاپەسەند و پایە بڵندن، بەڵام هەرکات یەکێک لەو هاورێیانەم دەبینم کە پەنجا ساڵ زیاترە ئاشنایانم و رەفتار و وەفا و کەسایەتییان لە ترۆپکی بەرزیدا بووە و هەروایش ماونەتەوە، گەشدەبمەوە بەتایبەتی کە قۆڵ دەکەین بە قۆڵی بیرەوەرییەکانماندا و دەکەوینە گەشت بەنێو ئەو رابوردووە جوان و هەستیارانەدا کە هەرگیزا و هەرگیز لە بیر و یادەوەریمان ناچنەوە. ئاخر زیاتر لە پەنجا ساڵ تەمەنی هاوڕێیەتی پڕاو پڕ لە داستانی نەنووسراو، لە تراژیدیا و بەسەرهاتی سەیر و سەمەرە، پەنجا ساڵ رێکردن و دانەبڕان و هاوڕێیەتی لە نشێوەکانی ژیاندا، سیاسەت و چرپەی خەباتی نهێنی و باسوخواسی ئەدەب و هونەر … ئەم دیمەنانە کە هەزارانن و هەرگیز تەواو نابن، چۆن لەیاد دەکرێن؟ 
بە بۆنەی تیپەڕبوونی زیاتر لە نیوسەدە و یۆبیلی زێڕینی هاوڕێیەتیم لەگەڵ هاوڕێی تەمەن و هەرە لەمێژینەم، شاعیری گەورەی کورد (عەبدوڵڵا پەشێو)، مەدالیای زێڕینی رێز و خۆشەویستی لە بەرۆکی دەدەم کە تا ئێستاش بە شانازییەوە بەردەوام هاوڕێمە و پەیوەندیمان هەیە. وێڕای خۆشەویستیش، تەندروستی و تەمەندرێژیی و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم. خۆ لەوانەیە خوێنەران بپرسن، بۆچی ئەم نووسینەت وەکو نامەیەک نەنارد بۆ پەشێو خۆی؟ منیش دەڵێم دەبووایە ئەم لایەنە شاراوەیەی ژیانی ئەم شاعیرە کوردە بخەمەڕوو، تا بە هەمووان بڵێم عەبدوڵڵا پەشێو لە هاوڕیەتیدا زۆر بەوەفا و هەمیشەییە.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

کتاب “احزاب و تجربه توسعه سیاسی در اقلیم کردستان عراق ١٩٩١-٢٠٢١” تالیف دکتر صفر ولدبیگی منتشر گردید

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *