
کونگرەی رۆژنامەوانی حەوتەی کتێب لە سنە بەڕێوە چوو
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵی کتێبی کوردی، “مەعسوومە حەسەنی خوونسار”، بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانە گشتییەکانی پارێزگای کوردستان، ئەمڕۆ ۲۱ی خەزەڵوەری ۱۴۰۴ی هەتاوی لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانانی، بە ئاماژەدان بە هاتنی حەوتەی کتێب، ڕایگەیاند: لەم حەوتەیەدا بەرنامەی جۆراوجۆر لە سەرانسەری پارێزگا بۆ بەرەوپێشبردنی فەرهەنگی خوێندنەوە و ڕێزگرتن لە هەوڵی چالاکوانانی کتێب بەڕێوە دەچێت.
بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانە گشتییەکانی پارێزگای کوردستان رایگەیاند: لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە نۆ هەزار و ٨٠٠ چالاکیی ڕۆشنبیری و پەروەردەیی لە کتێبخانە گشتییەکانی پارێزگاکەدا تۆمارکراون؛ چالاکییەکان بریتین لە ناساندن و رانانی کتێب ، بەڕێوبردنی پێشانگای کتێب و پێشبڕکێی خوێندنەوەی کتێب.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژەدان بە دۆخی ئێستای کتێبخانەکانی پارێزگا وتی: لە ئێستادا ٨١ کتێبخانەی گشتی لە کوردستان چالاکن، لەو ژمارەیە ٥٦ کتێبخانە لە ژێر چەتری دامەزراوەی کتێبخانەی نیشتمانیی گشتیدان و ٢٥ کتێبخانە بە شێوەیەکی بەشدارانە بەڕێوەدەبرێن.
بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانە گشتییەکانی پارێزگای کوردستان وتی: لە کتێبخانە گشتییەکانی کوردستاندا زیاتر لە یەک ملیۆن کتێب لەبەردەستی خوێنەراندایە و نزیکەی ٥٠ هەزار ئەندامی چالاکیش سوود لە خزمەتگوزارییەکانی ئەم ناوەندانە دەبینن.
حەسەنی خوونسار بە ئاماژەدان بە پشتیوانی کتێبخانە گشتییەکان لە نووسەرانی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بۆ کڕینی کتێب و پاڵپشتی لە نووسەرانی ئەم پارێزگایە تەرخان کرابوو.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی بەشداریی گشتی لە پەرەپێدانی کتێبخانەکاندا وتی: لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٣٤ هەزار بەرگ کتێب لەلایەن کەسانی خێرخوازەوە بەخشرایە کتێبخانەکانی پارێزگا، هەروەها بە پاڵپشتی دەزگای قەڵەمچی ٢٨٠ ناونیشانی کتێب لە ٩ هەزار بەرگدا بە کتێبخانەکانی پارێزگا زیاد کراوە
جێگای ئاماژەیە ۲۴ تاکوو ۳۰ خەزەڵوەر لە ئێران بە نێوی حەوتەی کتێب ناوزەد کراوە.
هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.
خانە کتاب كُردی