خانه / اخبار و رویدادها / ئاوڕدانەوەیەک لە ژیان و بەرهەمەکانی لەیلا ساڵحی

ئاوڕدانەوەیەک لە ژیان و بەرهەمەکانی لەیلا ساڵحی

ئاوڕدانەوەیەک لە ژیان و بەرهەمەکانی لەیلا ساڵحی

“لەیلا ساڵحی” لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٩ی شاری بۆکانە. ماستەری مێژوویە و لە بواری شێعر و رەخنەی ئەدەبی و مێژوونووسی دا چالاکە. تا ئێستا لەوبوارانەدا چەندین بەرهەمی چاپ و بڵاو کردوەتەوە. ٢٠ ساڵە مامۆستای زانکۆ و قوتابخانەیە و وانەکانی مێژوو و ئەدەبی منداڵان دەڵێتەوە. لە دامەزرێنەرانی یەکەم کۆڕی ژنانەی فەرهەنگی هونەری کوردییە لە رۆژهەلاتی کوردستان بە ناوی “خاتوونەکانی وشە و کتێب” و ماوەی زیاتر لە دەیەیەکە وێڕای خاتوونە لێوەشاوەکانی ئەو بوارە بە دەیان کۆڕیان بۆ رەخنە و توێژینەوەی بەرهەمە ئەدەبییە جیهانییەکان بەڕێوەبردووە. پڕۆژەی رەخنەیی و شیکاری و وەرگێڕانی شێعری شاعیرانی ژنی جیهانی لە دوو بەرگ و بە قەبارەی هەزار لاپەڕە ئامادە کردووە و تا ئێستا بەرگی یەکەمی لە لایەن نەشرەکانی “موکریانی” و “خانی”یەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

کتێبێکی مێژوویی بە ناوی “بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان لەسەردەمی سەفەوی”دا لە ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوییەوە لەسەر مێژووی کورد ئامادەیە و بە زوویی بڵاو دەکرێتەوە. زیاتر لە دەیان کتێبی ناوازەی لەسەر ئەدەبی منداڵان ئامادە و بڵاو کردوەتەوە. لە زۆر کۆنگرەی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی وەک لێژنەی زانستی و وتار نووس بەشدار بووە. لەوانە دەتوانین ئاماژە بە “یەکەمین کۆنگرەی توێژینەوەی مێژوویی زانکۆی بەهەشتی تاران بە وتارێک لەسەر “بارودۆخی موکریان لە سەردەمی سەفەوی”دا، کۆنگرەی مێژووی زانکۆی کوردستان بە وتاری “دەستاودەستی دەسەڵات لە ناوچەی ئەردەڵان و لە سەردەمی سەفەوی”دا، کۆنگرەی “مەستوورەی ئەردەڵان-هەولێر” بە وتاری “مێژووڕوانی و مێژوونووسی مەستوورەی ئەردەڵان” و … لە “جێژنوارەی شێعری کوردی پیرانشار” وەک کەسی براوە هەڵبژێردراوە و لە “جێژنوارەکانی داستانی بانە” و “تاوتوێی ئەدەبی منداڵان لە بۆکان” و “جێژنوارەی داستانی هاژە” و … وەک لێژنەی داوەران ئەرکی پێ سپێردراوە. لەگەڵ زۆربەی گۆڤارەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان هاوکارە و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری کانییە.

تا ئێستا ئەو بەرهەمانەی بڵاو بوونەتەوە:

بەرهەمی بڵاوکراوە:

1- شێعری ژنانی جیهان لە سەردەمی کەوناواراوە تا جیهانی مودێڕن- نەشری موکریانی و نەشری خانی

 

2- پاڵەوانی من تۆی – (وەرگێڕان) پڕۆژەی هاوبەشی نەتەوەیەکگرتووەکان و نەشری میچکا- نەشری میچکا

3- ڕاوی ئەستێرە، شێعری منداڵان، نەشری مادیار

4- تۆپی مانگ، شێعری منداڵان، نەشری مادیار
5- وەک سمۆرە و باڵندە، چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕان، نەشری مادیار
6- ماسی کۆلکە زێڕینە، چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕان، نەشری مادیار
7- کوند و دارکونکەرە، چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕان، نەشری مادیار
8- بەسەرهاتی مارمێلکە سەوزە چکۆلەکە، چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕان، نەشری مادیار
9- کێ گۆلاوەکەی دزی، چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕان، نەشری مادیار
10- مشکەکان برسییانە، چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕان، نەشری مادیار
11- شەوخۆش ورچە چکۆل، چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕان، نەشری مادیار
12- ئەومەڕەی دەیوست گەورە بێ زۆر گەورە، چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕان، نەشری مادیار

13- ماسی کۆلکەزێڕینە و بەسەرهاتێکی دیکە، چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕان، نەشری مادیار
14- ماسی کۆلکە زێڕینە و ئەشکەوتی دێوەزمەکان، چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕان، نەشری مادیار

15- کایە بە قامکەکان، شێعر/یاری، وەرگێڕان، نەشری مادیار
16- شای ماران، ئەفسانە، وەرگێڕان، نەشری مادیار
17- بەسەرهاتی بەچکە شێرێکی خەمبار، چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕان، نەشری مادیار
18- حیساب بۆ منداڵان ساکار دەبێتەوە، چیرۆک/فێرکاری حیساب و ماتماتیک، وەرگێڕان، نەشری مادیار
ئامادەی چاپ:
1- دەسپێکی باڵندە، کۆمەڵە شێعر
2- بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان لە سەردەمی سەفەویدا-مێژوو
3- ئوستوورەکانی نێوان چۆمان (دەق و لێکدانەوە)
4- هایکۆ لە ژاپۆنەوە تا کوردستان (شیکاری و وەرگێران)

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است. 

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

مزگه‌وتێکی دێرین و ناوەندێکی خوێندەواریی سلێمانی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *