ژمارەیەكی تازەی نوێبوونەوە كەوتە بەر دیدی خوێنەران
ژمارەی (۱۴) ی گۆڤاری نوێبوونەوە بە شێوازێكی جیاواز لە رووی دیزاینەوە، بە كۆمەڵێ بابەتی نوێ و ناوازەوە كەوتە بەر دیدەی خوێنەرانی. ژمارە (۱۴)ی نوێبوونەوە كۆمەڵێك بابەتی سیاسی و كەلتوری لەخۆگرتووە، لەوانە: پێكەوەژیان لای مامۆستا برایم ئەحمەد، گفتوگۆیەكی ورد و راشكاوانە لەگەڵ شاعیر و نووسەر ڤینۆس فایەق، دۆسێیەك سەبارەت بە یەكڕیزیی نیشتمانی،فاشیزمی هەتا هەتایی، خاڵەقودرەت- كورتەچیرۆكی نووسەری ئەفغانی ئاصف جاهیدە و.. هتد.
نوێبوونەوە گۆڤارێكی سیاسی، كەلتوری مانگانەیە مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری دەردیدەكات.