
شانۆی «بەساڵاچوویی» لە دەرهێنانی ئەفشین خدری لە سنە بەڕێوە چوو
«بەساڵاچوویی» کە لە بیستەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی کوردی سەقز نمایشکرا و چەن خەڵاتی پێبخشرا، بە ئەدای گشتی لە هۆڵی فەروەردینی کۆمەڵگەی فەجری سنە بە ماوەی ١٠ رۆژ بەڕێوە چوو.
ڕۆژی ١٧ تا ٢٦ی خەرمانان، هۆڵی فەروەردین لە کۆمەڵگەی فەجری شاری سنە میوانداری شانۆی «بەساڵاچوویی»ی کرد، ئەم بەرهەمە شانۆییە لە نووسینی باقر سرووش و بە دەرهێنانی ئەفشین خدری، کاتژمێر ٦ی ئێوارە لە بەردەم بینەراندا نمایشکرا.
لەم شانۆیەدا کۆمەڵێک ئەکتەری بەناوی کوردی ڕۆڵی گێڕا، لەوانە: کەیوان ئازەرەخش (شالیر)، فەرید سەعیدی (گاڵتەچی)، ڕاشد ساعەدپەنا (ئێدماند)، ئازین حاجی میرزایی (ڕیگان)، دونیا کەرەم وەیسە (گانریێل)، دۆرسا چەتانی (کۆردێلیا)، ڕامتین فەتحی (میربورگاندی و ئێدماند)، پەیام ڕۆستەمی (نۆکەر)، و کۆمەڵێک ئەکتەری دیکەش وەک کیمیا نەی چی، تەنناز نەجمەددینی، ڕۆژین فەزڵی، سارینا فەتحیانی، کیانووش زەندسەلیمی، سینا ئیمامزادە، ئەمین بەهرامیان و هیراد خالێدیان (هەموویان لە ڕۆڵی ئەسپدا).
لای خۆیەوە، تیمی یاریدەدەری بەرهەمەکە پێکهاتبوو لە ئەشکان کەمانگەر (ڕاوێژکاری دەرهێنەر)، کیمیا نەی چی (یاریدەری یەکەمی دەرهێنەر)، فەراز کازمی و هاوژین عەبدۆڵڵازادە (دیزاینەری شانۆ)، ئەژین عەبدۆڵڵازادە (جلووبەرگ)، ژینۆ دەستی (مووسیقا)، شاهین شاتری (پۆستەر و برۆشوور)، مێهرداد دڵاوەری و مازیار ئەحمەدی (رووناکی)، سۆهەیل کەریمی (یاریدەری دووهەمی دەرهێنەر)، نارین کاکەخان (دیزاینەری ماکیاژ)، مۆحەممەد سەلاحی سەنەندەج (یاریدەر)، و بیتا خەلیلی (سەرپەشتیاری سەحنە).
شانۆی «بەساڵاچوویی» وەک یەکێک لە بەرهەمە بەشداربووەکانی بیستەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی کوردی سنە، سەرنجی ڕەخنەگران و هونەردوستانانی بۆ ڕاکێشا.
خانە کتاب كُردی