خانه / چندرسانه‌ای / پیام هَلو شیرکو بیکس بمناسبت پنجمین سالگرد درگذشت شاعر بزرگ شیرکو بیکس

پیام هَلو شیرکو بیکس بمناسبت پنجمین سالگرد درگذشت شاعر بزرگ شیرکو بیکس

پیام هَلو شیرکو بیکس به خانه کتاب کُردی بمناسبت پنجمین سالگرد درگذشت شاعر بزرگ شیرکو بیکس

 

هاوڕێیانی ئازیز!
نووسەران و ئەندامانی ماڵی كتێبی كوردیی
ئه‌م کاته‌تان باش و خۆشه‌ویستی باش و
یادیی شێرکۆ و شیعر باش!

سڵاو ئه‌ی ڕۆژهەڵاتی برینم و ئه‌ی عاشقانی کانی شیعری شێركۆ سڵاو !
خۆزیا ئیسته‌ لای پلووسکی ئه‌وینی میوانداریی ئێوه‌ بوومایه‌ وه‌ک ڕیحانه‌
ڕه‌شه‌ی به‌ر پشتێنی دەوەن و كۆساران، شیعر پرژێنم کردنایه….
ئه‌گه‌رچی په‌ژنی شیعری‌ شێرکۆ هه‌میشه‌ وه‌کو چریکەی ماملێ و دیلان
لە هزری ئه‌م ده‌شت ودره‌ دایه‌…..
بارانی ڕه‌نگی شیعری شێرکۆ له‌ ته‌می خه‌می سه‌رماڵانی هه‌ژاران و له‌
نووزه‌ی گوڵه گه‌نمی خنکاوی شانزه‌ی سێ و له‌ فرمێسکی خۆڵاویی
منداڵێکی سەقزیی ئه‌چێ….و..جوێنابێته‌وه لێتان……

من ئه‌مڕۆ خۆشه‌ویستیی شیعری شێرکۆ تێکه‌ڵ به‌و بارانه‌و به‌ چریکه‌ی
دەنگی خۆڵ و گوڵی ئه‌م ده‌شتانه‌ ئه‌که‌م……..
وا ئیسته‌یش ئه‌وینی ئه‌م یادیی پێنجەمین ساڵیادە وه‌کو مه‌دالیایی
وه‌فاداریی ئه‌که‌مه‌ گه‌ردنی شیعری شێرکۆ……
سڵاو ئه‌ی ڕۆژهەڵاتی خۆرەتاو وەك دیرۆكی مێژوومان
وەك بەژنی”با” لەناو بەفرا هەڵئەلەرزی……
زه‌مانێ بوو ئێوه‌ خۆشه‌ویستیتان ئه‌کرد به‌ شیعر و شێرکۆیش ئه‌ی پرژان
له‌ قژی ئه‌م ده‌شتودره‌ و له‌ که‌زی گرمۆڵەبووی نێو دڕكەزی ئێره‌!………..
هه‌میشه‌ شیعری شێرکۆ ئێوه‌یان وه‌کو دووکه‌ڵی خنکاوی شانزه‌ی سێ و
ئازارو ئاهی چوارچرا و به‌رزی شنروێ له‌ بیره‌…..
سڵاو ئه‌ی ڕۆژهەڵاتی داڵده‌ی مێژووی خنکاو!
وه‌ک سه‌فه‌ره‌ سرمدییه‌که‌ی پارکی ئازادی،
خوێنی شه‌هیده‌كانتم له‌ بیره‌…..
ئه‌مڕۆ به‌هه‌نگاوی خنکاوی ده‌سته‌کانی كەركووك و موكریان…..
خه‌رمانه‌یه‌ک له‌ نێرگز ئه‌نوسم و وه‌ک قردێله‌ وگێل گێله‌ی سه‌ری خەندەیەكی
زەردەیی ئێوارانی بۆكان و ڕسته‌ بازنی ده‌ستی هه‌ورامان….ئه‌یکه‌مه‌ دیاری و
سپاسگوزاری ماڵباتی «بێکه‌س» بۆ ئێوه‌….
له‌ ڕۆژێکی به‌ ڕۆژمێری وه‌ک ئه‌مڕۆدا با سپاس و ده‌سخۆشی به‌نده‌
وه‌کو لاولاوی خۆشه‌ویستیی خۆی بئاڵێنێ له‌م یادە و سه‌رتاپامان له‌ شیعری
شێرکۆدا غه‌رق کات….
من وشه‌م بۆچیه‌ ئه‌گه‌ر وه‌کو تروسکه‌ی وه‌فاداریی نه‌بێ بۆ ئێوه‌…..
من وشه‌م ناوێ گه‌ر تێکه‌ڵی هیوای منداڵێکی سنە‌ و عه‌فرین نه‌بێ…..

من چیبکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی وشه‌کانم بپژێ و سپاسه‌کانم وه‌کو نێرگز له‌
گوڵدانی چاوی ئه‌م یادەدادانێم؟…….
له‌ دوایشدا دڵنیام هه‌نگی باخی شیعره‌کانی شێرکۆ دێت و هه‌ندێ ماچی
شیرین شیرین و جارێکی تر سپاسی به‌نده‌ و هه‌موو ئاماده‌بوان پێشکه‌شی
ئێوه‌ و هەموو نووسەران و ئەندامانی ماڵی كتێبی كوردیی
و ئه‌م یاده‌ پڕ شکۆیه‌ ئه‌کات…..

هه‌ڵۆ شێرکۆ بێکه‌س

 بازنشر این مطلب با ذکر منبع «خانه کتاب کردی» بلامانع است.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

دیوانی مەولود ئۆغۆز (لیریکا بەربانگ) بڵاوکرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *