خانه / اخبار و رویدادها / ئیوارە کۆڕێک بۆ هەڵەبجە لە سنە بەڕێوە دەچێت

ئیوارە کۆڕێک بۆ هەڵەبجە لە سنە بەڕێوە دەچێت

ئیوارە کۆڕێک بۆ هەڵەبجە لە سنە بەڕێوە دەچێت

لە یادی ۳۷هەمین ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە مەراسیمێکی شایستەدا بە بەشداری ژمارەیەک لە شاعیرانی کوردستانی ئێران و هەریمی کوردستان سەر لە ئیوارەی ۲۰۲۵/۳/۱۵ لە هۆڵی سینەما بەهمەن لە سنە، سەعات ۴ی ئیوارە بە کاتی ئێران ئیوارە کۆڕێکی شیعری خوێندنەوە بەڕێوە دەچێت.

لەمبارەیەوە ئیبراهیم هەورامانی گوتی: لە هەریمی کوردستان من لە هەڵەبجەوە بەشدارم و هەریەک لە (ساڵح بێچار و ڕۆژ هەڵەبجەیی لە سلێمانی) و (پەری خەیلانی و عیزەددین زەکیزادە لە هەولێر) وەک میوانانی هەریمی کوردستان بە خوێندنەوەی شیعری بەشداری لە مەراسیمەکەدا دەکەن.

وتیشی: بڕیارە شاندەکە ڕۆژی هەینی بەرەو وڵاتی ئێران بەڕێبکەوێت، لەم مەراسیمەدا ژمارەیەک لە شاعیرانی شارەکانی کوردستانی ئێرانیش بەشدارن، بەڵام خاتوونی شاعیر (ڕۆژ هەڵەبجەیی) بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستییەوە ناتوانێت لە مەراسیمەکەدا ئامادەبێت.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

حوجرە (مزگەوت)، مەڵبەندی رووناکبیریی کورد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *