کتێبی راگەیاندن لە کاتی قەیرانەکاندا
ئا:نەرمین عوسمان محەمەد
کتێبی راگەیاندن لە کاتی قەیرانەکاندا لە نووسین و ئامادەکردنی (پ.ی.د.ئاراز رەمەزان و پ.ی.د.هەردەوان مەحمود کاکە شێخ) لەلایەن ناوەندیی هەولێری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە. کتێبەکە وەکو سەرچاوەیەکە، بۆ توێژینەوە و فێربوون لە بواری زانستی راگەیاندندا.
بەشی یەکەم بە ناونیشانی «چوارچێوەی گشتی توێژینەوە» و لە حەوت خاڵ پێکهاتووە کە ئەمانەن:
۱٫ کێشەی توێژینەوە
۲٫ ئامانجەکانی توێژینەوە
۳٫ گرنگی توێژینەوە
۴٫ جۆر و رێبازی توێژینەوە
۵٫ کۆمەڵ و مشتەی توێژینەوەکە
۶٫ کەرەستەی توێژینەوە
۷٫ دیاریکردنی چەمکەکانی توێژینەوە
بە پوختی باس لە هەریەک لە خاڵەکان کراوە و واتای ناونیشانەکانیان بە کورتی روون کراوەتەوە.
لە بەشی دووەمدا، کە بەناونیشانی «راگەیاندن و قەیرانەکان»ەوەیە و ئەم بەشەش باس لە رۆڵی راگەیاندنەکان لە ئیدارەدانی قەیرانەکاندا دەکات و بەتایبەتیش قەیرانی دارایی و ناونیشانەکانیش بریتین لەمانە:
۱٫ راگەیاندن و ئیدارەدانی قەیران.
۲٫ رووماڵی راگەیاندن بۆ قەیرانەکان.
۳٫ شێوازەکان و ستراتیژیەتی راگەیاندن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران.
هاوشێوەی بەشی یەکەم هەموو ناونیشان و خاڵێکی بە کورتی و بە پوختی روونکردنەوەی بۆکراوە و ئاماژەی پێدراوە.
دوابەشی ئەم کتێبەش بەشی سێهەمە، کە زیندووترین و گرنگترین بەشی کتێبەکەیە و بە ناونیشانی «لایەنی مەیدانی توێژینەوەکە»یە. ئەم بەشەش لە دوو خاڵی سەرەکی و(۱۶) خشتەی پڕ زانیاری پێکهاتووە لەگەڵ روونکردنەوەیەک بۆ پێکهاتەی هەر خشتەیەک و شێوازی کارکردن تێیدا.
لە لاپەڕەکانی کۆتایی ئەم کتێبەدا دەرئەنجام و راسپاردە و پێشنیاز و سەرچاوەکانی کتێبەکە هاتووە و هەرچی سەبارەت بە پێشنیازەکانیشە، خۆی لە سێ خاڵدا دەبینێتەوە کە بریتین لەمانە:
۱٫ دەرئەنجامەکانی توێژینەوەکە
۲٫ راسپاردەکانی توێژینەوەکە
۳٫ پێشنیازەکانی توێژینەوەکە
دواجار دەکرێت بڵێین ئەم کتێبە وێرای بچووکی قەبارەکەی، بەڵام دەکرێت وەکو ســـەرچاوەیەک، سوودی لێوەربگیرێت لــــــە توێژینەوە زانستییەکانی بواری راگەیاندندا.