
ئاهەنگی کردنەوەی سێزدەهەمن و چواردەهەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی ڕوویش
مەراسیمی کردنەوەی سێزدەهەمین و چواردەهەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی ڕوویش، ڕێکەوتی یەکشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٥، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پشتگیریی کولتووریی وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیا، جێگری پارێزگا، جێگری کولتووری و کۆمەڵایەتی و سەرۆکی زانکۆی کوردستان، لە هۆڵی مەولەوی ئەم زانکۆیە بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵنێریی ماڵی کتێبی کوردی، ئەم فێستیڤاڵە بە هەوڵی وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیا و بە هاوکاریی جێگری کولتووری و کۆمەڵایەتیی زانکۆی کوردستان بەڕێوەدەچێت و لەم دوو خولەدا، زیاتر لە ۴۵۰ خوێندکار و چالاکوانی کولتووری لە زانکۆکانی سەرانسەری وڵات تێیدا ئامادەن.
ئەم فێستیڤاڵە بە بەشداری ١١٣ زانکۆی وڵات و ١٢٠ غەرفە، ئەمڕۆ رێکەوتی یەکشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ لە زانکۆی کردستان کرایەوە.ئەم فێستیڤاڵە دەرفەتێکی ڕەخساندووە بۆ ناساندنی چالاکییەکان، تواناکان، دەرھێنان و دەستکەوتەکانی کانونە فەرھەنگییەکانی خوێندکاران لە سەرانسەری وڵات.
فێستیڤاڵی نەتەویی ڕویش دەرفەتێکە بۆ کۆبوونەوەی چالاکوانانی کولتووریی زانکۆکان، ئاڵوگۆڕی ئەزموون، پێشکەشکردنی دەستکەوتەکان و ناساندنی تواناکان و شارەزاییە کولتوورییەکانی خوێندکاران.
ئەم ڕووداوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە زانکۆی کوردستان بەردەوام دەبێت و مەراسیمی داخستنی لە ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خەزەڵوەر ١٤٠٥، بە ڕێزگرتن و ناساندنی براوەکان کۆتایی دێت.
خانە کتاب كُردی