
رۆمانی عەلی حاول بەكۆ بڵاوکرایەوە
عەبدولڕەحمان بامەڕنی نوێترین رۆمانی خۆی بە ناوی (عەلی حاول بەكۆ) بڵاوكردەوە كە بە رۆمانی بیرەوەریی لە قەڵەم دەدرێت.
لەبارەی رۆمانەكەوە عەبدولڕەحمان بامەڕنی بە دوالاپەڕەی وت: شێوازی نووسینی رۆمانەكەم لە رۆمانی بیرەوەریی نزیكە، باس لە بەسەرهاتی كوردێكی ئێزدی بە ناوی عەلی حاول بەكۆ دەكات كە لە ئەنفالدا ۲۷ كەس لە خێزانەكەی بێسەروشوێن كران و تەنها ئەو و دوو برای رزگاریان بووە.
وتیشی: بە گشتی رۆمانەكە باس لە ژیانی عەلی دەكات، هەر لە سەردەمی هەرزكارییەوە تا ئەو كاتەی كە دەبێت بە سەرباز، دواتر شەڕی عیراق و ئێران، هەروەها باس لەوە دەكات عەلی چۆن بووە بە پێشمەرگە و رۆژە سەختەكانی ئەنفال دەگێڕێتەوە.
عەبدولڕەحمان بامەڕنی تا ئێستا ۲۶ بەرهەمی نووسیوە.
خانە کتاب كُردی