
بڵاوکراوەی نوێ
کتێبی پێغەمبەرە جەوانەکە و خانیتا ئەوکاتەی هێشتا لێرە بوون
کتێبی (پێغەمبەرە جەوانەکە و خانیتا ئەوکاتەی هێشتا لێرە بوون)، لە نووسینی بوشرا کەسنەزانی-یە، بریتییە لە کۆمەڵێک دەقی ئەدەبیی کە بە زمانێکی شیعرئامێز نووسراوە. کتێبێکی قەبارە بچووکە و خۆی لە دووتوێی ۸۴ لاپەڕەدا دەبینێتەوە. لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپکراوە.
کتێبی لەم تەمەنەیشمدا بە نهێنی جگەرە دەکێشم
کتێبی (لەم تەمەنەیشمدا بە نهێنی جگەرە دەکێشم) لە نووسینی ژنە نووسەری جەزائیری رەیحانە-یە، فرمێسک مستەفا لە ئەڵمانییەوە کردوویەتی بە کوردی. کتێبەکە دەقێکی شانۆییە لە ساڵی ۲۰۱۴ لە پاریس خراوەتە سەرشانۆ، نووسەریش رۆڵی تێدا بینیووە. کتێبێکی قەبارە مام ناوەندە و خۆی لە دووتوێی ۱۸۰ لاپەڕەدا دەبینێتەوە. لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپکراوە.
کتێبی نیتشە و پاش تازەگەری
کتێبی نیتشە و پاش تازەگەری لە نووسینی محەمەد کەمال-ه، کتێبەکە هەوڵدانێکە بۆ تێگەیشتن لە فەلسەفەی نیتشە. کتێبێکی قەبارە مام ناوەندە و خۆی لە دووتوێی ۲۹۲ لاپەڕەدا دەبینێتەوە. لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپکراوە.
خانە کتاب كُردی