بەخشینی کتێب بە خانەی بەساڵاچووانی سنە
بە ئامادەبوونی عەلی ئەسغەر دەریایی بەڕێوەبەری گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی کوردستان و عیسا فەلاحی جێگری فەرهەنگی و میدیایی، هەروەها بێهنام دورویی بەرپرسی ماڵی کتێبی کوردی و سەمەدی بەرپرسی سکرتێریاری پایتەختی کتێبی سنە، لە پێناو بەڕێوەبردنی پلانەکانی شاری سنە وەک پێتەختی کتێبی ئێران و بە مەبەستی پەرەپێدانی فەرهەنگی کتێب و خوێندنەوە کتێب لە نێو چینەکانی کۆمەڵگادا ،۹۳ کتێب له بوارە جیاوازەکاندا بە ناوەندی بەساڵاچوانی شاری سنە لەسەر بابەتگەلی جۆراوجۆری بە بەهای سێ ملیۆن و سەد هەزار تۆمان پێشکەش کرا.
دەریایی وێڕای هاوسۆزی لەگەڵ بەساڵاچوان و بە پێشکەش کردنی گوڵ و كتێب، سەردانی هەموو ئەو ژوور و فەزایانەی كرد كە بەساڵاچوانی ئازیز تێیدا دەژین و لە نزیکەوە لەگەڵ هەموویان قسەی كرد.