یەکەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی «قورئانی نێگل» لە کوردستان بەڕێوە چوو
یەکەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی «قورئانی نێگل» بە بەشداری قارییە گەورەکانی هەرێمی کوردستان (سلێمانی و هەولێر)، قارییە میسر و چەند وڵاتێکی تر،بەشێوەیەکی پڕشکۆ لە شاری سنه ناوهندی پارێزگای کوردستان بەڕێوەچوو.
حوجهتالئیسلام موحهممهد کاروەند، بەرپرسی گشتی ئوقاف و کاروباری خهییرەی کوردستان، لە پێناسەی ئەم بەرنامەییەدا گوتی کە ئەم کۆنگرەیە بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی کەلتووری قورئانی و پەیوەندی نێوان ئێران و وڵاتی دراوسی عراق به تایبهتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچووە.
ئەوەیش زیاد کرد: لە کۆنگرەکەدا قارییە نێودەوڵەتییەکان و شارەزایانی ناوخۆیی لە پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام، مەهاباد و خوراسانی باشوور بەشدارییان کردووە.
کاروەند بە ئاماژەدان بە هاوکات بوونی ئەم کۆنگرەیەگە لەگەڵ چلوهەشتەمین پێشبڕکێی قورئانی نێودەوڵەتیی ئێران وتی: لەگەڵ ئەم پێشبڕکێیە، ٢٠٠ کور و کوبوونهوهی قورئانی لە شار و گوندەکانی پارێزگای کوردستان بەڕێوەدەچیت و پێشانگای قورئانیش لە موجتهمهعی فەجری شاری سنە کرایەوە.
بەرپرسی ئوقافی کوردستان لە کۆتایی وتی: ئەم چالاکییە قورئانیەکان بەشێوەیەکی گرنگ بە ئەرکی بەرزکردنەوەی ئاسایشی مەعنەوی و نیشاندانی کوردستان وەک یەکێک لە ناوەندی کەلتووری و ئیسلامییەکانی وڵات یارمەتیدەدات.