خانه / اخبار و رویدادها / کتێبی «زل حیز» بەرهەمی میلاد مروەتی بڵاوکرایەوە

کتێبی «زل حیز» بەرهەمی میلاد مروەتی بڵاوکرایەوە

کتێبی “زل حیز” بەرهەمی میلاد مروەتی بڵاوکرایەوە

کتێبی “زل حیز” کۆپلە ئاسەوارێکی هونەرمەنی کورد میلاد مروەتییە لە بواری تەنزی ڕەش، کە لەلایەن وەشانگەی هەژان لە شاری سەقز بە کواڵیتییەکی باشەوە لە چاپ دراوە.

کاریکاتۆری ڕەش جۆرێ لە کارتۆن و وێنەسازییە کە بە ئاگراندیسمانکردن و تەنز و هێما، کێشە کۆمەڵایەتی، سیاسی و مرۆییەکان هەڵدەسەنگێنێ. ئیلهام وەرگرتن لە شێوازی هونەری مۆدێڕن، نواندنی پانتایەکی پووچ و بێ مانا و ڕەشبینانە، کەم کەڵک وەرگرتن لە ڕەنگەکان و دژایەتی زۆر لە نێو ئەو شتانەی دەیانبینین و ماناکانیان، لە تایبەتمەندییەکانی ئەم شێوە کارەیە.
کۆپەڕی “زل حیز”، کۆمەڵێ “تەنزی ڕەش، بە شێوازێکی ئیستعاری و نمادین و ڕەخنەگرانە”لە خۆ دەگرن، کە بابەتە مرۆیی و کۆمەڵایەتیەکانی پێ هەڵدەسەنگێنێت.
مروەتی لە ئاسەوارەکانیدا، بابەتگەلێ وەک هەژاری، شەڕ، نابەرابەری و سەرکوتکردنی مرۆڤی کورد بەشێوەیەکی نمادین و تاڵ وێنا دەکات. کارەکانی زۆرجار دوور لە چوارچێوەی تەڕاحی کلاسیکە و نزیك دەبنەوە لە سورڕیئەلیزم (فراواقع‌گرایی) و ئێکسپرێسیۆنیزم (بیان‌گرایی). شەخسیەتەکانی نێو کاریکاتۆرەکانی زۆرجار بە شێوەیەکی دێفۆرمە (شێوەشکێنراو) نیشان دەدرێن، بە چاو و دەمی نائاسایی و غەیرەواقیعییەوە.

ژمارەیەکی زۆر لە کاریکاتۆرەکانی بە ڕەنگی ڕەش و سپی نیشاندراون کە ھەستێکی درام و جیدیەتێ تایبەت دەگەینن. تازەییش لە هەندێ لە تابلۆکانیدا ڕەنگی سووری، وەک نمادێکی توندوتیژی یان شوڕشی ھەستەکان بەکارهێناوە. ڕواڵتی ئاگراندیسمانکراو و حاڵەتگەلی هەستیارانەی تۆخ، لەتایبەتمەندییەکانی کاریکاتۆری میلاد مروەتیە.
لە هەندێک لە ئەسەرەکانیدا بە ئەنقەست شیمۆک و چوارچێوەی جەستە ، تێک ئەدات تا ناهەنجاری و ئاڵۆزی و ناسەقامی تۆختر نیشان بدات.کە ئەم تایەتمەندیە لایەنی ڕەخنەگرانەی ئاسەوارەکانی بەهێزتر دەکات.
مروەتی لە هەندێک لە تابلۆکانیدا چەمکە قووڵە مرۆییەکان وەک، تەنیایی،پووچی،ترس لە مردن و شوناسی مرۆڤ دەهوروژێنێ. ئەم جۆر شێوەکارییە ئەوی وەک هونەرمەندێ بە ڕوانگەی فەلسەفییەوە بە کۆمەڵگا ناساندوە. مروەتی پێکهاتەی فۆڕمەکان دەشکێنێت و چوارچێوەیەکی بەسەری ،بە شێوەی نەباو دەخوڵقێنێ.

کاریکاتۆری ڕەشی کوردیی میلاد مروەتی، تەنیا هونەری وێنە نیە، بەڵکوو بەیانیەیەکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەلسەفییە کە بە تێکەڵکردنی نمادە کەلتوورییەکان و تەنزێ تاڵ و نمادین،  ڕەخنەی قووڵ ئاراستەی کۆمەڵگای کوردەواری و جیهان دەکات. ئەمە یەکەم ئەزموونی تەنزە لە گۆڕەپانی داڕێژەری و تەڕاحی لە هونەری کوردیدا.کە بوێرانە،سنوورە باوەکانی دین.سیاسەت و هەنجارە فەرهەنگیەکانی هێناوەتە کایەوەو لە کەلەبەری زمانی تەوزە و تەنزەوە  توێ و قوژبنە نهێنییەکانی کۆمەڵگای ئاشکرا کردووە.

تەنز و تەوزەی ڕەش لەم کۆمەڵە بەرهەمەدا، نەک ئامرازێ بۆ پێکەنین، بەڵکو شێوازێکە بۆ درکاندنی ناتەبایییەکان،ترسەکان و چەواشەکارییە شاراوەکان لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و زەینی گشتیی خەڵکدا.کۆمەڵگای نەریتیی کوردستان کە ڕیشەی لە گێڕانەوە، حافزەی گشتی و نواندنی بەرچاوی واقعییەتەکاندایە، کەمتر بە زەین و سۆبژێکتیویتە دەرفەتی خۆ نواندن ئەدات؛کۆمەڵگایەک کە زیاتر هۆگری ئۆبژە و ڕووداوی بەرچاوە تا زەین و هزری پرسا و تاکەکەس تەوەر.
هەر بۆیە، چوونە ناو هەرێمی تەنزی ڕەش لە ئاوا ئاقارێکی فەرهەنگیدا،خۆی کارێکی ڕەخنەگرانە و گۆڕانخوازانەیه. 

“زل حیز”  دژ بە بێدەنگی و چەقبەستوویی بەیانی هونەریی کۆمەڵگاگەلی نەریتییە. تەقالایەکە بۆ کردنەوەی درگاگەلی نوێ بەرەو بیرکردنەوە و گومان و پێداچوونەوە. جیهانی ئەوڕۆ پتر لە هەرکاتێکی دیکە، بەشوێن دەنگێ تاکەکەسی و ناوەکیدا دەگەڕێ؛ دەنگێک کە بتوانێت لە نێو نەریتەوە سەر هەڵبێنێت بەڵام لەناو پەرژینی ئەودا نەمێنێتەوە.
ئەم بەرهەمە،بە هورووژاندنی پرسیارگەلی بنەڕەتی لە سەر ئاڤارگەلی مرۆڤ،باوەڕ،ئاکار و هێز لە کۆمەڵگای هاوچەرخی کوردی،هەنگاوێکە بەرەو پێکهێنانی جۆرێ ئاگاداریی ڕەخنەگرانەی خۆجێیی.
هەرچەند ئاوا ڕوانگەیەک لە سەرەتادا،شایەد لەگەڵ خۆڕاگری ڕووبەڕوو ببێتەوە و  کۆمەڵگا نەچێت بەرەو پیریەوە،بەڵام بێگومان،هەبوونی ئەم دەروەست بوون و پرسیارگەرییە ،ڕەوتێکی نوێ لە گەڵاڵەی تەنزی هاوچەرخی کوردستان دێنێتە ئاراوە؛ ڕەوتێ کە لە ئاکامدا دەتوانێت تەنز لە سنوورێکی خۆخڵەفاندن و سەرگەرمی بباتە سەرتر و بیکاتە تامرازێ بۆ بیرکردنەوە، پشت تێکردن و دەربازبوون و ئازادی.

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

کاتێک نووسین، ژیانێکی ئەبەدیی بە نووسەر دەبەخشێت

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *