خانه / اخبار و رویدادها / فەرمانداری شاری سنە ڕایگەیاند: کۆنفڕانسی زانستیی ئایەتوڵڵا مەردۆخ بەڕێوە دەچێ

فەرمانداری شاری سنە ڕایگەیاند: کۆنفڕانسی زانستیی ئایەتوڵڵا مەردۆخ بەڕێوە دەچێ

فەرمانداری شاری سنە ڕایگەیاند: کۆنفڕانسی زانستیی ئایەتوڵڵا مەردۆخ بەڕێوە دەچێ

بە پێی پێگەی هەواڵنێریی ماڵی کتێبی کوردی– ڕۆژی یەکشەممە ۱۹ی گەلاوێژی ۱۴۰۴ هەتاوی، دوکتۆر سەید غەریب سەجادی قایمەقامی شاری سنە لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا کە بە بۆنەی ڕۆژی هەواڵنێر ڕێکخرابوو، ڕایگەیاند: ڕەخنەی بنیاتنەری میدیاکان لە پەرەپێدانی پارێزگادا کاریگەریی بەرچاوی هەیە. ئاماژەی بەوەشکرد: بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی پارێزگا هەمیشە بە دڵێکی ئاوەڵا ڕەخنە و پێشنیارەکان قبووڵ دەکەن، چونکە ڕەخنەی ڕۆژنامەنووسان لە پێشکەوتنی پارێزگا زۆر شوێندانەرە.

لە درێژەدا بەڕێزیان گوتی: بەهێزکردنی چالاکیی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی لە شاری سنە لە ئەرکە سەرەکییەکانمان دەبێت.

هەروەها ئاماژەی کرد لە داهاتووی نزیکدا لە بوارەکانی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیشدا بەرنامەی تایبەت ئەنجام دەدرێت. بەڕێزیان هەواڵی زۆربوونی بوودجەى ئیرشادى ئیسلامى بە ڕێژەی سەدا لە سەد و زۆربوونی بوودجەى دامەزراوەی کتێبخانەکان بەڕێژەی ٢٨٠ لەسەد و مزگێنی کردنەوەی کتێبخانەی گەڕۆک بە مەبەستی گەشەی فەرهەنگی خوێندنەوەی ڕاگەیاند. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە پلان بۆ رێزگرتن و بەرزڕاگرتنی مانگانە لە نووسەرانى ناسراوی کورد، کۆنفرانسى زانستی بۆ کەسایەتییە دیارەکانی وەک ئایەتوڵڵا مەردۆخ داڕێژراوە.

دوکتۆر غەریب سەجادی لە دڕێژەدا: هەواڵی بەڕێوەچوونی خەڵاتی «قەڵەمی گوند»ی ڕاگەیاند. ئەم فێستیڤاڵە بە ئامانجی دۆزینەوە و ڕێزگرتن لە نووسەرانی هەڵکەوتووی گوندەکان، بەڕێوەدەچێت.

لە درێژەی ئەو کۆنفڕانسە هەواڵنێرییەدا کە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری هەواڵنێران تەرخان کرابوو، لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێری ماڵی کتێبی کوردی‌، سەبارەت بە هۆکاری بەڕێوەنەچوونی «پێشانگای کتێبی سنە» لە چەند ساڵی ڕابردوودا، ڕایگەیاند: هیوادارین بتوانین لەگەڵ ناوەندە پێوەندیدارەکان بە زووترین کات سەبارەت بە هۆکاری بەڕێوەنەچوونی ئەو پێشانگایە ڕوونکردنەوەمان هەبێت و دووبارە ئەم ڕووداوە گرنگە وەگەڕ بخەینەوە.

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

رونمایی از ترجمه کردی رمان “سال بلوا” در سنندج

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *