كۆبه‌رهه‌می “مه‌لا جه‌میل ڕۆژبه‌یانی” بڵاو دەکرێتەوە
پاش زیاتر له دوو ساڵ كنه‌وپشكنین و په‌یجوور و كاركردن لەنێو دەستخەت و بەرهەمەكانی مێژوونووس “مه‌لا جه‌میل ڕۆژبه‌یانی”، ئێسته كۆبهرههمهكهی ئاماده‌یه و له نزیكترین كاتدا ڕه‌وانه‌ی چاپخانه ده‌كرێت.
كۆبه‌رهه‌می “ڕۆژبه‌یانی” كه له شه‌ش به‌رگ پێك دێت، كاری هاوبه‌شی ڕێخكراوی خاڵ بۆ هزر و ڕۆشنبیریی و ده‌زگای ڕۆشنبیری جه‌مال عیرفانه.
مه‌لا جه‌میل ڕۆژبه‌یانی نووسه‌رێكی گه‌وره و وه‌رگێڕێكی به‌ناوبانگی كورده، له زمانه‌كانی فارسی، توركی، عه‌ره‌بی خزمه‌تی زۆره، زۆرێك له بابه‌ته مێژووییه‌كانی بۆ كوردی وهدهگێڕا. زۆر بابه‌تی دیكه هه‌بوون تایبه‌ت به مێژووی كورد، له فارسییه‌وه وهریدهگێڕان بۆسه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌شه‌وه كاری باشی كردووه. له زمانی توركییشهوه وه‌رگێڕانی هه‌یه. ناوی ته‌واوی محه‌مه‌دجه‌میل كوڕی مه‌لا ئه‌حمه‌ده، مه‌لا ئه‌حمه‌دی فورقانی ڕۆژبه‌یانی، كه باوكی بووه، مه‌لایه‌كی گه‌وره و تێكۆشه‌رێكی سه‌رده‌مه‌كه‌یه‌تی. ساڵی ۱۹۱۳ له گوندی فورقان هاتووه‌ته دونیاوه، فورقان سه‌ر به قه‌ره‌حه‌سه‌نی پارێزگای كه‌ركووكه. سه‌ره‌تا لای باوكی ده‌ستی به خوێندن كردووه، دواتر زۆرشوێن گه‌ڕاوه بۆ خوێندن. له ژیانیدا كتێبی زۆر نایابی نووسیوه و وه‌رگێڕاوه. شه‌وی ۲۶ی ئازاری ۲۰۰۱ له ماڵه‌كه‌ی خۆی له به‌غدا، له‌لایه‌ن پیاوانی ڕژێمی به‌عسه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه، له ته‌مه‌نی ۸۸ ساڵیدا كوژرا.