خانه / اخبار و رویدادها / کتێبی «مافی مرۆڤ و دادپەروەری سزایی لە وێژە و مێژووی کورد» بڵاوکرایەوە

کتێبی «مافی مرۆڤ و دادپەروەری سزایی لە وێژە و مێژووی کورد» بڵاوکرایەوە

کتێبی “مافی مرۆڤ و دادپەروەری سزایی لە وێژە و مێژووی کورد” بەرھەمی “دوکتور شۆڕش تەوحیدی” بڵاوکرایەوە

کتێبی “مافی مرۆڤ و دادپەروەری سزایی لە وێژە و مێژووی کورد” بەرھەمی “دوکتور شۆڕش تەوحیدی”، نووسەری پسپۆڕی بواری تاوان‌ناسی، پێشکەش بە کتێبخانەی کوردستان کراوە.

کتێبی «ماف و ئەدەبیات لە کوکتێبی “مافی مرۆڤ و دادپەروەری سزایی لە وێژە و مێژووی کورد”، وەک یەکەم کتێبی زانستی، بۆ خوێندکارانی بواری ماف و ئەدبیات، بە پێنووسی “دوکتور شۆڕش تەوحیدی” ،نووسەری پسپۆڕی بواری تاوان‌ناسی لە چاپ درا و  پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی و سەرجەم ئۆگرانی خوێندنەوە کرا. لێکۆڵینەوەی بابەتگەلێ وەک؛

[دانانی مافی چارەنووس، یەکسانی کۆمەڵایەتی، مافی خوێندن و ئاخاوتن بە زمانی زگماکی، ئازادی، شرۆڤەی قانوونی سزای کوردستان لە ساڵی ١٣٢٤ و…] ناوەرۆکی ئەم کتێبەیان پێک هێناوە.

چاپی ڕەهەند لە شاری سلێمانی، ئەم کتێبەی لە چاپ داوە و کتێب فرۆشی ڕێگا لە شاری “بانە”، سەرپەرستی چۆنیەتی بڵاوبوونەوەیی، لە ئەستۆ گرتووە.

ردستان» بڵاوکرایەوە

دوکتور شۆڕش تەوحیدی

 نووسەر لە دایک‌بووی ساڵی ۱۳۶۳ هەتاوی لە شاری “بۆکان” و دانیشتووی شاری “سنە”ی سەر بە پارێزگای کوردستانە. دەرچووی کۆلێژی یاسا و خاوەن دوکتۆرای بواری تاوان‌ناسی و پارێزەری پارێزگایی کوردستانە. خاوەنی چوار کتێبە؛

١) نامیلکەی تاوان و سزا (وەرگێڕان) سێزار بێکاریا- ۱۳۹۳

٢) سەد نامەی دڵدارانە (وەرگێڕان) نزار قەببانی- ۱۳۹۹

٣) ئازادی و دادپەروەری (وەرگێڕان) ئاڵبێرت کامۆ- ۱۴۰۱

٤) مافی مرۆڤ و دادپەروەری سزایی لە وێژە و مێژووی کورد(نووسراوە)- ۱۴۰۴

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

ئاوڕدانەوەیەکی دەروونشیکاریانە بۆ ڕۆمانی «دەستەکان و نامەکان»ی جەلیل ڕەحیمی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *