خوێندنەوەی نیشانەناسییانەی ڕۆمانی مژاوا؛ نووسینی جان دۆست، وەرگێڕانی یای سارا خەنشا
فەرزانە عەبدوڵڵازادە، کەژیار
پوختە:
بۆ خوێندنەوەی هەر دەقێک، دەبێت بە سەرنجدان بە کەرەستەگەلێک کە دەق دەیخاتە بەردەستمان کەلێنێک بدۆزینەوە تا ڕەخنەی تێدا بکەین و لە ڕوانگەی ئەو کەلێنەوە دەقەکە بخەینە بەر باس و ڕاڤەکردن. بۆ ئەو مەبەستەش بە بۆچوونی من دەکرێت بە لەبەرچاوگرتنی نیشانەکانی نێو ڕۆمان ئەو سووچەنیگایە بەرین بکەینەوە و درێژە بە بابەتەکە بدەین، لەم یادداشتەدا دەمانەوێت بە ئاوڕدانەوە لە چوار هێمای (ئاو، گوریس، تووتن، خەنە) کە لە دەقی ڕۆماندا زەق کراونەتەوە و هەروەها هێمای کەسایەتییەکانی (بادین، ژالە، موژدە) لە ڕێگەی بیردۆزیی نیشانەناسییەوە لە ڕوانگەی زوانەوانی سوئیسی، “فێردینان د سوسور”ەوە ڕۆمانەکە بخوێنینەوە. شایانی باسە لە چەند بەشی جیاوازدا ئاوڕ لە تایبەتمەندیی ڕۆمانەکە دەدەینەوە وەک ڕۆمانێکی مێژوویی و تکنینی گێڕانەوە لەم چەشنە ڕۆمانانەدا باس دەکەین و زۆر بەکورتیش ئاماژەیەک بە وەرگێڕانی ڕۆمانەکە دەکەین.
داگرتنی کۆی وتارەکە