خانه / اخبار و رویدادها / ناساندنی کتێبی “فەلسەفەی ئەخلاقی مودێرن”

ناساندنی کتێبی “فەلسەفەی ئەخلاقی مودێرن”

کتێبی “فەلسەفەی ئەخلاقی مودێرن”

فەلسەفەی ئەخلاق یەکێک لە لقەکانی فەلسەفەیە کە جەخت دەکاتە سەر کردەوەی تاک و سنووری نێوان چاک و خراپ، خێر و شەڕ و بەگشتی دووانە لێکدژەکان. هەڵبەت ئەم پێناسەیە لە فەلسەفەی ئەخلاق زۆر زۆر کورت و ناتەواوە و دەتوانین بڵێین تەنانەت کلاسیکیشە چونکە فەلسەفەی مۆدێڕن و پاش ئەو پێناسە دیکەیان لە ئەخلاق(مۆراڵ) خستووە روو کە دەبێ بە چڕ و پڕی باسی لەسەر بکرێت.
کتێبی “فەلسەفەی ئەخلاقی مۆدێرن” یەکێک لەو دەگمەن هەنگاوانەیە لە پانتای رۆشنبیری کوردیدا کە هەوڵی داوە فەلسەفەی ئەخلاق بەگشتی و فەلسەفەی ئەخلاقی مۆدێرن بە هۆگرانی ئەم زانستە بناسێنێت. ئەم کتێبە لە کۆمەڵێک وتار پێکهاتووە کە سەرجەمیان وەرگێڕدراون و بابەتی سەرەکی هەموویان فەلسەفەی ئەخلاقی مۆدێرنە.
ئەم کتێبە لەلایەن تیمێکی وەرگێڕان لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەرهەم هاتووە و چاپەمەنی “خانی”ـیش چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.

پشکۆ کامەران

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

نامزدها گروه «علوم اجتماعی» جایزه کتاب سال معرفی شدند

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *