خانه / اخبار و رویدادها / خوێندنەوەیەکی پسپۆڕانە بۆ ڕۆمانی مۆبی دیکی هێرمان میلۆیل

خوێندنەوەیەکی پسپۆڕانە بۆ ڕۆمانی مۆبی دیکی هێرمان میلۆیل

خوێندنەوەیەکی پسپۆڕانە بۆ ڕۆمانی مۆبی دیکی هێرمان میلۆیل

[ کسی نمی داند چە راز نوشینی در خود دارد این اقیانوس، کە تکان خوردن های ملایمش، انگار کە از جان پنهان زیرین سخن می گوید، مانند تموّج های افسانەی اُفَسیس بر بالای گور یوحنّای انجیل نویس، و شایستە این است، کە بر روی مزارعِ بحری و مرغزاران فراخِ دامن آبشگون و مزارع کوزەگرانِ چهار قارّە، امواج دمبدم فرا روند و فرود آیند و در نوسان باشند. ]

” موبی دیک ” هرمان ملویل.

٭ ( کومیتەی ئەدەبیاتی ” ڕۆژەڤ ” ناوەندی زانستی- کولتووریی ڕۆنان) ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۷ی ڕێبەندان، سەعات ۳ و نیوی پاشنیوەڕۆ، بە پێی بەرنامە و ڕەوتی چالاکییە ئەدەبییەکانی، کۆڕێکی پسپۆڕانەی بۆ خوێندنەوە و شیکاریی ڕۆمانی ” مۆبی دیک ” ( یەکێک لە شاکارەکانی ئەدەبیاتی سەدەی نۆزدەیەم لە نووسینی ” هێرمان میلۆیل ” ڕۆماننووسی به توانای سەدەی نۆزدەیەمی ئەمریکا، ) له ساڵۆن کۆنفراسی موجتەمەع فەرهەنگی مەریوان سازکرد.

٭ دیارە بە هۆی گرنگی تایبەتی ڕۆمانەکە و هاوکات گرنگیدان بە باس و خواسەکان، لە لایەن بەشێک بەرچاو لە نووسەران ، خوێندکاران و خوێنەرانی چالاکیی ئەدەبیات، پێشوازییەکی باشی لێکرا. لە دەسپێکی کۆڕەکەدا ” سابیر عەزیزی نووسەر و ” شاعیری نوێخواز، وەکوو پێشکەشکاری کۆڕەکە بە شێوەیەکی کورت و پوخت ڕۆمانەکەی ناساند و ئاماژەی بە هەندێک خاڵی گرنگ و تایبەت کرد کە لە نێو ڕۆمانەکەدا بوونیان هەیە و نووسەر بە شێوەیەکی زۆر باش کەڵکی وەرگرتووە، دوا بەدوای ناساندنی ڕۆمانەکە، چەند بەش لە دەقی کتێبەکە لە ڕێگای ” خانم سوونیا نیکخا ” وە بۆ ئامادەبوانی کۆڕەکە خوێندرایەوە.

دواتر پانێلێکی پسپۆرانە لە دوو بەشدا ( خوێندنەوە و لێکدانەوەی فۆرم و پێکهاتەی ڕۆمان ).

٭ ( باس و لێکدانەوەی ناوەرۆکی ڕۆمان). بۆ هەر یەک لە پانیلێستەکان ( حەمەی کەریمی و حوسەین کەریمی ) لە ۴۵ خولەکدا. پێشکەش بە ئامادەبووانی کۆڕەکە کرا .

٭ حەمەی کەریمی شاعیر و نووسەر، وەک پێشەکی باسەکەی، بە کۆرتی سەبارەت بە [ فۆرمی گێڕانەوە لە ئەدەبیاتی داستانیدا ، جۆرەکانی گێڕانەوە و ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە مێژووی گێڕانەوەدا و لە سروانتسەوە تاکوو پرۆست و جۆیس و فاکنێر و ڕۆماننووسانی ئەدەبی پاشمودێڕنی ڕۆژئاوایی هاوکات جیاوازیی مەنتقی گێڕانەوە بە شێوازی کلاسیک و مودێڕن و پاشمودێڕن ] باسکرد. دواتر لە ۱۲ خاڵدا ئاماژەی بە شێوازی گێڕانەوەی ڕۆمانی ” موبی دیک ” و زمان و فۆرم و پێکهاتەی ڕۆمانەکە دا و باسی ئەوە کرد کە ئەم ڕۆمانە وەکوو بەرهەمێکی حەماسی مودێڕن، بە تەعبیری فۆئنتس لە چەشنی حەماسەی سەنعەتی- دیمۆکراتیک، کە بە زمانێکی فاخر و شکۆمەند نووسراوە، پڕە لە ڕەمز و ئووستوورە و ئەفسانە کۆنەکان لە گێڕانەوەی کتێبی موقەدەس و ئووستوورەکانی یۆنانی کەونارا و نووسەر هەوڵیداوە لە پێکهاتەی ئەم ئووستوورە و چیرۆکە ئەفسانەیانە و هاوکات لە گێڕانەوەکانی کتێبی موقەدەس ئووستوورەیەکی نوێ و مودێڕن درووست بکات، پاشان لە گۆشەنیگای چەند نووسەری ئەدەبی جیهانی وەکوو ( ژیل دلۆز، کارلۆس فۆئنتس، کریستوفر استن تی. ای. لارنس.) تیشکی خستە سەر خوێندنەوەی ڕۆمانی ” موبی دیک ” و ئاماژەی بە چەند خاڵی گرنگ لە ڕوانگەی دۆلۆزەوە کرد ، وەکوو دابڕانی ڕۆمانی ئینگلیزی- ئامریکایی لە نەریتی ڕۆماننووسی ڕۆژئاوایی بە نووسینی موبی دیک و هەروەها ئاستی گێڕانەوەی توندی ڕووداوەکان لە بەشی دووەمی ڕۆمانەکەدا بە دوو تەعبیری سینەمایی لە دلۆز ( پلانی بەدواداچوون و ئاسۆ و لەبەرچاو بوون ). باسەکەی بردە پێشەوە و لە کۆتاییدا بە ورووژاندنی پرسیارێکی گشتی بەوەی کە هەر خوێنەرێکی پرۆفیشناڵ دوای تەوابوونی خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە لە خۆی پرسیار بکات ئەم ڕۆمانەی سەدەی نۆزدەیەم چی هەیە بۆئێمە مرۆڤانی سەدەی بیست و یەک؟

لە بەشی دووەمی پانێلکەدا نووسەری بەڕێز ” حوسەین کەریمی ” لە ڕوانگەی ئۆنتۆلۆژییەوە و لە گۆشەنیگای ” هیوبرت دریفۆس ” ەوە ئاوڕی دایەوە لە موحتەوا و ناوەرۆکی ڕۆمانەکە و ئاماژەی بە چەند خاڵی گرنگ و تایبەتمەندی ڕۆمانە کرد. و هاوکات باسێکی پوختی سەبارەت بە سیمبۆلیزمی ڕۆمانی مۆبی دیکی هێرمان مێلویل کرد، کە زۆرتر لە سەر کاراکتێرە سەرەکییەکانی ڕۆمانەکە بوو وەکوو ( ئسماعیل، ئاخاب، مۆبی دیک.) ئاماژەی دا کە ئسماعیل سیمبۆلی ڕاستگۆیی و نموونەیی مڕۆڤێکی واڵا و خاوەن پێگەیەکی ئینسانی و بەرزە خاڵی دژبەری ” ئاخاب ” ە ، ئیسماعیل دەنگی پێکەوبوون و یەکسانییە، بەڵام ئاخاب دەنگی تاکێکی مودێڕنی نارسیست و هیوبریسە کە لە پێناو تۆڵە و ڕق و قینی خۆی تەواوی هاوڕێکانی خۆی لە ناو کەشتیەکەدا دەکات بە قوربانی و بە کوشتیان دەدات. ئیسماعیل وەکوو موسافیرێک لە سەفەری دنیایی دا بە شوێن خۆی و حەقێقەتی وجودی خۆیدا دەگەڕێت .

ئەو لە هیچ حاڵەتێکی ڕۆحی و مادیدا ڕاناوەستێ و بەرەو پێش دەڕوات، واتە بە هیچ کەس و شت و مەکێکی دنیاییەوە نابەسترێتەوە. بۆیە لە کۆتاییدا دەبینین کە تەنیا ئیسماعیل رزگار دەبێت.ئاخاب ناخۆدای ” پی کواد ” خۆ بە زل زانین، تووڕەیی و بەدوای تۆڵە سەندنەوە لە مۆبی دیکە. ئەو هەموو ئەندامانی کەشتیەکەی تەنیا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی خۆی دەوێت، کە هەمان کوشتنی مۆبی دیکە. ئاخاب مۆبی دیک بە شەڕ و خراپە دەزانێت و خۆی بە سیمبۆلی چاکە، واڵی سپی یان مۆبی دیک سیمبۆلی تەواویەتی بوون یان حەقێقەتە کە هیچ کات ڕچاو ناکرێت و لە هەرچی داو و تەڵەیە دەرباز دەبێت. تا ئێستا هیچ مرۆڤێک نەی توانیوە ڕاو و دەسەمۆی بکات.لە تەواوی فێڵ و تەڵەکەی مڕۆڤەکان دەرباز بووە. ڕەنگە سپیەکەی هەموو ڕەنگەکان بگرێتە خۆ و لە هەمان کاتا هیچ ڕەنگێکی تایبەتیشی نییە.

٭ دوابەدوای پانێلەکە، گفتگۆیەکی باش بە شێوەی پرسیار و وڵام لە نێوان ئامادەبوانی کۆڕ و پانیلستەکاندا هاتەئاراوە.

بە پێی کاتی دیاریکراو، گفتگۆیەکی چڕ و پڕ و باسهەڵگر و پرسیارتەوەر، هاتە ئاراوە و هەر کەسەو لە گۆشەنیگایەکەوە بۆچوون و خوێندنەوەی خۆی سەبارەت بەکۆی باسەکان و ڕۆمانەکە دەربڕی. بەدیارترین باس و لێدوانەکان لە لایەن ئەم دۆستانەوە بوو.

[ مودریک کەریمی، عادڵ موحەمەد پوور، ڕەئووف مەحموود پوور، فەرزاد موحەممەدی، خانم کەریمی، ئارام فردەوسی، جەماڵ ڕەسووڵی، ڕێبین پیرخضرانیان، سوونیا نیکخا، هەوار.. )

ئامادەبوونی نووسەران و خوێنەرانی پرۆفیشناڵی ئەدەبیات لە کۆڕ و پانێلەکانی کومیتەی ” ڕۆژەڤ ” دا ، دەبێتە هۆی گەشەسەندنی پرۆژە ئەدەبییەکان و ورووژاندنی پرس و بابەتی جیاواز و سازکردنی گوتاری ڕەخنەیی .

بە هیوای بەردەوام بوون و هەوڵ جیدی و داهێنەرانە لە پێناو هونەر و ئەدەبیاتدا.

از این شاعر و نویسنده‌ی نوآور، سه رمان، یک مجموعه شعر و یک مجموعه مقاله به یادگار مانده است.

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

۱۴ کتاب در گروه «فلسفه و روان‌شناسی» نامزد جایزه کتاب سال چهل‌ودوم شدند

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *