مانیفێستی هەستانەوە بڵاوكرایەوە
كتێبی مانیفێستی هەستانەوە لە نووسینی سەمەد زەنگەنەیە كە بە تیراژی ۱۰۰۰ دانە لەلایەن چاپخانەی كارۆ چاپ كراوە.
نووسەر لە پێشەكی كتێبەكەیدا نووسیویەتی: ئەم كتێبە لێكۆڵینەوەیەكی زانستیی نییە بە پێوەرە پەیڕەوكراوەكانی توێژینەوەی سەردەم، بەڵكو ژمارەیەك وتار و پێشبینی سیاسییە كە لە گەرمەی رووداوەكان، یان دوای رووداوەكان، یاخود پێشبینی سیاسی بۆ روونەدانی قەیران و تەنگژەی سیاسییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نووسراون، لەوانەیە هەندێكیان راستی پێكابێت و هەندێكیشیان تەنها بۆچوون و قەناعەتی نووسەر بووبێت.