خانه / اخبار و رویدادها / بەختیار زێوەر؛ شاعیر و رووناکبیر

بەختیار زێوەر؛ شاعیر و رووناکبیر

بەختیار زێوەر؛ شاعیر و رووناکبیر

خەلیل عەبدوڵڵا

لەبیرمە وەک شتێ مەعلووم
مناڵ بووم ئاشقی تۆ بووم
کە مامۆستام لە ڕیز داینام
وتی ئەی خام بنووسە جوان
فیداتم خاکی کوردستان
 
بەختیار زێوەر شاعیرێكی دیاری كوردستانە‌و لەچەند رشتەیەكی ئەدەبی وەك شیعرو چیرۆك‌و وەرگێڕان خزمەتی كردووە. بەڵام زیاتر وەك شاعیر ناسراوە‌و پشكی شێری بەرهەمەكانی شیعرن‌و خاوەنی دیوانی خۆیەتی.
فایەق كوڕی عەبدوڵڵا زێوەری شاعیرە‌و بەبەختیار زێوەر ناسراوە.
لەساڵی ۱۹۰۸ لەشاری سلێمانی لەدایك بووە.
 سەرەتا چۆتە حوجرە‌و وانە ئاینییەكانی خوێندووە. دواتر چۆتە قوتابخانەی ئاسایی و  قۆناغی سەرەتایی تەواو كردووە‌و پاشان لەقوتابخانەی شەو قۆناغی ناوەندی خوێندووە.
بەختیار زێوەر  خولێكی برینپێچی بەیتاڵی لەبەغدا دیوە‌و بەهۆی ئەوەوە وەك فەرمانبەر دامەزراوە‌و لەناوچە جیاجیاكانی كوردستان خزمەتی كردووە.
بەختیار زێوەر، بەهۆی ئەوەی كوڕی زێوەری شاعیر بووە‌و لەخانەوادەیەكی رووناكبیریدا پەروەردە بووە، هەر زوو لە سەرەتای ژیانی لاوییەوە خولیای دنیای ئەدەب بووە‌و لەتەمەنی حەڤدە ساڵییەوە، دەستی بەهۆنینەوەی شیعر كردووە‌و خاوەنی چەندین شیعری بەرز‌و جوانە‌و چەندین سروودی نیشتمانیشی هەیە.
هەموو ئەوانە لەدوو توێی دیوانەكەیدا چاپكراون كە مەحمود زێوەر كۆی كردۆتەوە‌و د.عیزەدین مستەفا رەسوڵ پێشەكی بۆ نووسیوە‌و ساڵی ۱۹۸۹ لەچاپخانەی زەمانی بەغدا چاپكراوە.ساڵی ۲۰۰۳ یش لەلایەن دەزگای ئاراسەوە جارێكی تر دیوانەکەی چاپ كراوەتەوە.
بێ‌ لەشیعر، بەختیار زێوەر بایەخیشی بەنووسینی چیرۆك داوە‌و  ساڵی ۱۹۴۵ چیرۆكی (شەوێك لەسەر لوتكەی ئەڤەرەست)ی نووسیوە‌و هەمان ساڵ بەپێنج بەش لەگۆڤاری دەنگی گێتیی تازەدا بڵاوی كردۆتەوە.
هەروەها بایەخیشی بەوەرگێڕان داوە‌و لەگەڵ بێكەسی شاعیردا پێكەوە وتارێكی جەمالەدینی ئەفغانیان بەناوونیشانی (شەرەف)  بۆسەر زمانی کوردی  وەرگێڕاوە‌و لەگۆڤاری گەلاوێژدا بڵاویان كردۆتەوە.
بەختیار زێوەر كەسایەتییەكی گەورەی كەلتوورییە‌ و خزمەتێكی زۆری پێشكەش بەگەلەكەی كردووە، بەڵام زۆر بایەخی پێنەدراوە‌و وەك پێویست تیشك نەخراوەتە سەر ژیان‌و بەرهەمەكانی. تەنها د.عیزەدین مستەفا رەسوڵ‌و كاكەی فەلاح لەسەریان نووسیوە.
ئەم شاعیر و رووناكبیرەی كوردستان لە۳۱ی كانونی یەكەمی ۱۹۵۲ بەهۆی نەخۆشییەوە لەتەمەنی ۴۴ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد‌و چووە ریزی سەروەرانی نیشتمانەوە‌و لەگۆڕستانی گردی جۆگەی سلێمانی بەتەنیشت گۆڕی باوكییەوە نێژراوە. بەھۆی تێکدانی گۆڕستانی گردی جۆگە لە ساڵی ٢٠٠٨دا تەرمی پیرۆزی خۆی و باوکی لە گۆڕستانی ئابڵاخ بەخاک سپێردرانەوە. دروودی رێز‌و وەفاو ئەمەكداری بۆ گیانی پاك‌و پیرۆزیان.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

کتێبی “فەلسەفەی ئەخلاقی مودێرن”

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *