ڕۆماننوسی ناوداری کورد فەتاح ئەمیری کۆچی دوایی کرد
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵی کتێبی کوردی؛ ئێوارەی ئەمڕۆ، شەممە ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری ١۴٠٣ی هەتاوی، ڕۆماننووسی ناوداری کورد لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
بڕیارە تەرمی ئەم خوالێخۆشبووە سبەی لە گۆڕستانی بۆکان لە تەنیشت گۆڕی مامۆستا حەقیقی بە خاک بسپێردرێ.
فەتاح ئەمیری ساڵی ۱۳۲۵ی هەتاوی لە گوندی مەنیچەر لە محاڵی ئاختاچی لەدایک بووە.
ڕۆمانەکانی “هاوارەبەرە”، “میرزا” و “زیندەخەو”، “گێژەڵووکە” و “خەم و خەیاڵ”ی نووسیوە و بڵاو کردۆتەوە. لە گۆڤاری “سروە”دا کاری کردووه و “سروەی ئازیز” وەک بۆڵتۆن لهسەر ئهرکی ئهو بڵاو بۆتهوە. خانەنشینی ئیدارەی کارەبای بۆکان بووە.