(دواهەمین هەناری دونیا) لە لیستی باشترین سەد کتێبی سەدەی بیست و یەکدایە
ڕۆژنامەی نیو زیورخیشەر تزایتونگ NZZی سویسری بە بۆنەی نزیکبوونەوە لە تێپەڕاندنی چارەکە سەدەیەک لە سەدەی بیست و یەک، لیستی باشترین ۱۰۰ سەد کتێبی سەدەی ۲۱ ی لە بوارەکانی ئەدەبیات و مەعریفەدا بڵاوکردەوە، کە چەندین لیژنەی پسپۆڕ و ڕەخنەگری ناسراو دوای ماوەیەکی درێژی کارکردن ئەم لیستەیان ئامادەکردوە.
لە ناو سەدان هەزار کتێب و دەیان هەزار نووسەری دونیادا، «دواهەمین هەناری دونیا»ی نووسەری ناسراوی کوردستان، بەختیار عەلی، شوێنی خۆی لە ناو سەد باشترین کتێبی سەدەی بیست و یەکی دونیادا کردۆتەوە.
ئەم لیستەی “نیو زیورخیشەر تزایتونگ” لە دەڤەری زمانی ئەڵمانی و لە ئەوروپادا بە گشتی، وەک لیستی هاوتەریبی نیۆرک تایمزی ئەمریکی سەیردەکرێت و هەردووکیان بایەخێکی جیهانیان هەیە.
بەناوی رۆژنامەی کوردستانی نوێ-وە پیرۆزبایی لە نووسەری ناسراو، بەختیار عەلی دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین لەسەر ئاستی جیهان.