خانه / اخبار و رویدادها / کتێبی «شەوچرای شەوێکی بێ‌زەوق» بەرهەمی پێژمان شەریعەتی بڵاوکرایەوە

کتێبی «شەوچرای شەوێکی بێ‌زەوق» بەرهەمی پێژمان شەریعەتی بڵاوکرایەوە

کتێبی «شەوچرای شەوێکی بێ‌زەوق» بەرهەمی پێژمان شەریعەتی بڵاوکرایەوە

پێژمان شەریعەتی «هێژا»

ساڵی ۱۳۹۸ بڕیارم دا کە بە فەرمی کتێبێک بڵاو کەمەوە بەڵام زۆر زوو بە خۆدا هاتمەوە دیتم کە جارێ زووە.

پێم وایە ئەوو دوو دڵییە یەخەی هەموو شاعیر و نووسەر یان خود هونەرمەندێک کە دەیهەوێ کارێک بڵاو کاتەوە دەگرێ.

بڕیارم دا دەس ڕاگرم بەڵام دەس ڕاگرتنەکەم بەم شێوەیە بوو کە بریارم دا لە جڵدێکدا چاپی بکەم تەنیا لای خۆم بیهێڵمەوە.

ساڵی ۱۳۹۶ کارێکم بۆ خۆم چاپ کرد بەڵام ساڵی ۹۸ کتێبەکەم سووتان.

دوای ئەو ساڵانە بڕیارم دا کتێبێک بە فەرمی بڵاو کەمەوە و پێشکەشی کتێبخانەی کوردی بکەم.

هەر چەندە هەندێک لە کارەکانی ئەم کتێبە لە ڕۆژنامە و ورەزنامە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، بەڵام ڕۆحی شاعیر کاتێک ئارام دەگرێ کە شێعرەکەی ڕووبەڕووی ڕەخنە و قسە و باس بێتەوە، هەر بۆیە سەرەتا بۆ ئارام بوونەوەی ڕۆحی خۆم و دواتریش بۆ کتێبجانەی کوردی ئەم کارە بڵاو دەکەمەوە.

بە بڕوای من گەورەترین ڕەخنەگر،مێژوو و زەمانە

ئەم دوانە کارێک دەکەن کە بەرهەمێک کۆن بێ یان نا

لە هەموو شت گرنگتر ئەوەیە کە بڕیار دەدەن، ئەم کتێبە لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا بمێنێتەوە یان نا.

بە دڵنیایەوە یەکەم هەنگاو زۆر ئەستەمە بەڵام هەموو شتێک لە یەکەم هەنگاوەوە دەست پێدەکا و کاری گەورەتری پێدا دێ.

بە دڵنیایەوە ئەم کتێبە پڕە لە بۆشایی و کەم و کووڕی بەڵام گرنگ ئەوەیە کە من تەواوی حەولی خۆم داوە و بێخەوی و برسێتی و تەنانەت ئازارم بە دمییەوە کێشاوە.

هێندێک لە شێعرەکان لە غەریبی و هێندێکیشیان لە تەنیشت دوایین هەناسەکانی باوکمدا نووسراوە.

ئەوەی لەم کتێبەدا دەیخوێنیتەوە ئازار دەربڕین و خوێناو هێنانەوەیە.

من لە بۆ نووسینی ئەم کتێبە تووشی کێشەی هەرە گەورە بوومەوە و لە ڕۆحی خۆمم مایە بۆ دانا و ئەوەی دەیبینی لەم کتێبەدا بەشێکی چکۆلە لە ڕۆحی تەم گرتووی منە.

هەر بۆیە هیچ چاوەڕوانی ئەوە نیم تۆ بە ئازاری من چێژ بەری!

جێی ئاماژەیە کە شەش شێعری ئەم کتێبە سەرەتا بە فارسی نووسرابوون بەڵام هاوڕێیەکی مەریوانی بە ناوی حەمید فەتحی زەحمەتی وەرگێڕانەکەی گرتە ئەستۆ و بە جوانترین شێوە وەریگێڕاوە کە بە پێویستی دەزانم لێرەوە دەست خۆشی لێبکەم.

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است. 

 

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

دیوانی مەولود ئۆغۆز (لیریکا بەربانگ) بڵاوکرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *