خانه / اخبار و رویدادها / لێکۆڵینەوەی زانستی دەربارەی دوو کتێبی بەختیار عەلی

لێکۆڵینەوەی زانستی دەربارەی دوو کتێبی بەختیار عەلی

لێکۆڵینەوەی زانستی دەربارەی دوو کتێبی بەختیار عەلی

 دیمەن عەبدوڵڵا

لێکۆڵەر و ئەکادیمی، دیمەن عەبدوڵڵا لە ماوەی پێشوودا دوو کتێبی بڵاوکردەوە کە ئەوانیش بریتین لە :»تۆنە جیاوازەکان لە رۆمانی بەندەر فەیلی بەختیار عەلیدا، شێوازەکانی گێڕانەوە لە رۆمانی داگیرکردنی تاریکی بەختیار عەلیدا «لە بارەی ئەم دوو کتێبەوە دیمەن عەبدوڵا بە دیجیتاڵ میدیای کوردستانی نوێی راگەیاند: 
تۆنە جیاوازەکان لە رۆمانی بەندەر فەیلی بەختیار عەلیدا یەکێکە لە بەرهەمەکانم، کە بە راستی لەسەر ئاستی کوردستان کەمترین لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم جۆرە بەرهەمە کراوە، هەرچەندە دەبینین تۆن یەکێکە لەو بابەتە گرنگانەی هەم لە ژیانی رۆژانەماندا گرنگیەکی زۆری پێدەدەین و هەم لە نووسیندا یان رۆماندا، دەبێت دیسانەوە گرنگی پێبدەین تەنانەت دەبێت بیگوێزینەوە بۆ کاراکتەری شانۆیی کە تۆن چ رۆڵێکی هەیە، چ گرنگیەکی هەیە و دەتوانێت چیمان بۆ بکات، ئێمە لە رێگەی تۆنەکانەوە دەتوانین کاراکتەرەکان بناسین، کاراکتەرێکمان هەیە زۆر توڕەیە، کاراکتەرێکمان هەیە لەسەرخۆیە، لە رێگای ئەم تۆنانەوە ئێمە دەیانناسین، ئەی چۆن وابکەین لەنێو رۆمانەکەشمان بزانین کاراکتەرێکمان هەیە خاوەن چ جۆرە باگڕاوەندێکی رۆشنبیریە یاخود توڕەیە یان هێمنە. ئەمە بە شێوەیەکی گشتی باس لە هەموو جۆرە تۆنەکان دەکات.
لەبارەی کتێبی دووەمەوە، دیمەن عەبدوڵڵا وتی: کتێبی شێوازەکانی گێڕانەوە لە رۆمانی داگیرکردنی تاریکی بەختیار عەلیدا، ئەمیش یەکێکە لەو رۆمانە بە پێزانەی بە راستی کە زۆر زۆر رۆمانێکی گرنگە کە هەموو تاکێک بیخوێنێتەوە، چونکە باسی مەسەلەی کوردی زۆر بە جوانی کردووە، کە ئێمە چۆن رووبەڕووی داگیرکاری بووینەتەوە، چۆن رووبەڕووی ئەوە بووینەتەوە کە زمانی کوردی بسرێتەوە بە هەموو شێوەیەک، تەنانەت جل و بەرگمان، داب و نەریتمان، ئێمەش کاتێک کە ئەوانەمان بسڕێتەوە ئینتیمامان دەسڕێتەوە، کەسایەتیمان دەسڕێتەوە، ناومان دەسڕێتەوە. بە شێوەیەکی گشتی لەم کتێبەدا باس لە شێوازی گێڕانەوەکان دەکەین، ئەو گێڕانەوانەی نووسەر چەند شێوازی بەکار هێناوە، بە راستی نووسینی رۆمانیش لە یەک شێواز یاخود لە یەک ئاستدا ئەگەر بوەستێت، ئیشکالێک بۆ رۆمان دروست دەکات، چونکە خوێنەر هیلاک دەکات. لەم رۆمانەدا  نووسەر، شێوازێکی گێڕانەوەی ئێجگار زۆری بەکارهێناوە بۆ نموونە یەکێک لەو شێوازانە شێوازی شانۆیی یاخود شێوازی درامی یاخود شێوازی مۆنتاژی، کە یەکێکە لە شێوازە جوانەکان کە لەم رۆمانەدا بەکارهاتووە، ئەمەش وادەکات کە خوێنەر هیلاک نەبێت، خوێنەر زیاتر پەلکێش دەکات کە رۆمانەکە بخوێنێتەوە و سوودمەند بێت لێیان.
ئەمە بە کورتی ئاماژەدانە بە هەردوو بەرهەمەکەم بە هیوای ئەوەی کە خوێنەری هەبێت و سوودمەندبێت لێیان.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

دیوانی مەولود ئۆغۆز (لیریکا بەربانگ) بڵاوکرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *