“هان کانگ” وەکو براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات بۆ ساڵی ۲۰۲۴ دەستنیشان کرا
هان کانگ (لەدایکبووی ۲۷ی نۆڤەمبەری ۱۹۷۰) ڕۆماننووسێکی کۆریای باشوورە و لە ساڵی ۲۰۱۶دا خەڵاتی مان بووکەر پرایزی نێودەوڵەتیی بۆ ڕۆمانی ڕووەکی پێ بەخشرا، کە یەکەم ڕۆمانی ئەو بوو وەرگێڕدرا بۆ سەر زمانی ئینگلیزی. هان کانگ کچی ڕۆماننووس هان سیۆنگ وۆنە و لە گوانجو لەدایک بووە. لە زانکۆی یۆنسەی ئەدەبی کۆریایی خوێندووە و براکەشی، هان دۆنگ ڕیم، هەر نووسەرە. هان کانگ لە سەرەتادا، وەک زۆربەی نووسەران بە شیعرنووسین دەستی پێ کردووە و دواتر کورتەچیرۆک. لە ئێستاشدا لە ئینستیتیوتی سیئۆل بۆ هونەرەکان وانەی نووسینی داهێنەرانە دەڵێتەوە و خاوەنی پێنج ڕۆمانە.