خانه / دسته‌بندی نشده / خاكی پیرۆز

خاكی پیرۆز

خاكی پیرۆز

پیێر لاگەركڤیست نووسەری رۆمانەكەیە كە بە زمانی سویدی نووسراوە و خەبات عارف كردوویەتی بە كوردی و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بە تیراژی ۱۰۰۰ دانە چاپ و بڵاویكردۆتەوە.
رۆمانەكەی باس لە تۆبیاس  و جێوڤانی دەكات بە كەشتییەكی شل و شەوێق بۆ دوورگەیەكی دوورەدەست دەبرێن و لەسەر كەنارێك بەجێ دەهێڵرێن و هێواش هێواش دوای مەرگی جێوڤانی، لەو خاكەدا كە هەموویان بە خاكی پیرۆز ناوی دەبەن، لەگەڵ كۆمەڵێك پرسیار رووبەڕوو دەبێتەوە كە پەیوەندیی بە نهێنی بوونەوە هەیە،نهێنی ئەوەی بوون بۆ هەیە و ئێمەی مرۆڤیش بۆ دێین و لەبەرچی ماوەیەك زیندوو تێدا دەمێنێتەوە و دواتر دەمرین؟ 
پیێرلاگەركڤیست لەم رۆمانەیدا هەر وەك رۆمانەكانی تری هەر ئەو نووسەرەیە كە بێ ئیمانێكی ئیماندارە، مرۆڤ هەرچۆنێك بێت و سەر بە هەر گەلێك بێت ناتوانێت ئاسان خۆ لە پڕیشكەكانی بێ ئیمانی و ئیمانداریی تایبەتی ئەو بپارێزێت.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

شاخص‌ترین برنامه هفته کتاب امسال رویداد قهرمان ملی است

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *