تەعبیرییەت
ئەم كتێبە وەهبی رەسووڵ نووسیویەتی و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بـــــە تیراژی ۱۰۰۰ دانــــــە چــــاپ و بڵاویكردۆتەوە.
شێوازی تــــەعبیری لــــە هــــونــــەری نیگاركێشــــــــاندا، وەك خــــــــۆی دوو جۆری ســــەرەتایی لــــە نیگــــاركێشاندا پێك دێنێت. یەكەمیان لە نیگاركێشانی سەرلەبەری مرۆڤایەتی، دووەمیان لە نیگاركێشانی منداڵیی تاكی مرۆڤ. مرۆڤی سەرەتایی، كاتێك لەناو ئەشكەوتەكاندا ژیاوە، دیواری ئەو ئەشكەوتانەیان بە نیگاری جۆراوجۆر بۆ خۆیان و بۆ ئێمەش رازاندۆتەوە، چ پاڵنەر و بەها واتایی و جوانناسی چ بن و چۆن بن، ئەوە جێی مشتومڕ و دیالۆگی تایبەت بووە.