دوو بەرهەمی نوێی دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان
دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی بۆ هەردوو كۆبەرهەمی (ئیبراهیم یونسی) و (مێژووی فەلسەفەی كاپلستۆن) ساز دەكات.
كۆڕەكە سەعات ۴ ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۸/۸/۲۰۲۴ لە دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان لە شەقامی سالم بەرامبەر بە قەیوان تاوەر بەڕێوەدەچێت.