شرۆڤه‌یه‌كی خێرا بۆ شیعر چییه؟
ئه‌رشه‌د ته‌حسین
كتێبی ” شیعر چیه؟” كتێبێكی قه‌باره بچووكه، نووسینی لۆرانس پیرین و وه‌رگێڕانی ئه‌بوبه‌كر خۆشناوه، ساڵی ۲۰۰۸ له‌لایه‌ن خانه‌ی وه‌رگێڕانه‌وه چاپكراوه، له‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر زۆر به‌جوانی تیشكی خستۆته سه‌ر شیعر و ره‌هه‌نده‌كانی و له چه‌ند روویه‌كه‌وه شه‌نوكه‌وی كردووه، سه‌ره‌تا شیعر ده‌ناسێنێت و دواتر واتای زه‌ینی و واتای راسته‌قینه باس ده‌كات، هه‌روه‌ها بابه‌ته‌كانی خوازه و ره‌مز و دژیه‌كی و تۆن و ئاواز روون ده‌كاته‌وه.
زمان و شیعر
نووسه‌ر پێیوایه كۆنی شیعر كۆنی زمانه، واته له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی زماندا شیعر په‌یدابووه و خۆی سه‌لماندووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر سه‌رده‌م و وڵاتێكدا شیعر گوتراوه و له‌هه‌ر توێژ و پله‌یه‌كدا، خه‌ڵك به‌خۆشحاڵییه‌وه گوتویه‌تی، یا گوێی لێگرتووه، له هه‌موو كاتێكدا خوێنده‌وار و رووناكبیر خۆیان به شیعره‌وه خه‌ریك كردووه و له ساده‌ترین شێوه‌شدا، سه‌رنجی نه‌خوێنده‌وار و منداڵانیشی راكێشاوه)ل۷ به‌واتایه‌كی تر، شیعر یه‌كێكه له‌و داهێنراوانه‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌میشه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا ئاماده‌یی هه‌بووه، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی هۆشمه‌ندیدا بۆته جێی بایه‌خی و بهشهیدابوونهوه ئاوێته‌ی بووه، له ساته خۆش و ناخۆشهكانیدا په‌نای بۆ بردووه و هۆكارێك بووه بۆ ده‌رده‌دڵ و هاوڕازبوونی.
شیعر هۆكارێكی گرنگی ده‌ربڕینی ناخی مرۆڤبووه، له سه‌رده‌مانێكدا مرۆڤ به‌شیعر بیری كردووه‌ته‌وه و گوزارشتی له هه‌سته‌كانی كردووه، له كاتی خۆشییه‌كاندا له‌گه‌ڵ وشه‌كانی شیعره‌كه‌یدا سه‌مای كردووه و له كاتی ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تیدا بووه‌ته چه‌كی ده‌ستی و به‌ره‌نگاریی پێكردووه، له‌وكاتانه‌ی كه ژیان خۆشی تێدانه‌ماوه وشه‌كان بوونه‌ته هۆكاری له‌زه‌ت بۆ مرۆڤ، له‌كاتی ئاساییشدا بووه‌ته خه‌یاڵ و تاقووڵایی ناخی مرۆڤ رۆیشتووه، شیعر بۆخۆی بووه‌ته مێژووی مرۆڤایه‌تی و ناسنامه‌ی شیعر و مرۆڤ پێكه‌وه هاوته‌ریب تا ئه‌م رۆژگاره هاتوون و بوونه‌ته ئه‌زموونی یه‌كتر.
شیعر هۆكارێك بووه بۆ به‌زیندوو هێشتنه‌وه‌ی زمان و گه‌شه‌كردنی، هیچ زمانێكی جیهان نییه كه كاریگه‌ریی شیعری به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت، چونكه شیعر له‌ناو زماندا زمانێكی نوێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر زمانی ئاسایی ژیان ته‌نها زمانی عه‌قڵانی بێت، ئه‌وا (شیعر ده‌بێ ره‌هه‌ندی هه‌ست، ره‌هه‌ندی نه‌ست و ره‌هه‌ندی خه‌یاڵیش بۆ ره‌هه‌ندی عه‌قڵانی زیادبكا )ل۱۸٫
شیعر واتایه‌كی نوێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی شیعر توانیویه‌تی له ژیانی مرۆڤدا جێی خۆی بگرێت، له هه‌مانكاتیشدا ده‌توانێت واتایه‌كی نوێ بۆ وشه و رسته‌كان به‌رهه‌م بهێنێت، له‌ئه‌نجامدا ئامانجێكی تر بپێكێت، ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌كی ئاسایی، له دۆخێكی ئاسایی‌دا، واتایه‌كی ئاسایی هه‌بێت، كه واتای فه‌رهه‌نگی زمانه، ئه‌وا ده‌كرێت هه‌مان وشه له شیعردا واتایه‌كی جیاواز ببه‌خشێت، چونكه له‌شیعردا هه‌روه‌ك چۆن خه‌یاڵ فراوانه، به‌هه‌مان شێوه‌ش پانتایی به‌كارهێنانی وشه‌كان فراوانن و واتا و مه‌به‌ستی جۆراوجۆریش دروست ده‌كه‌ن، چونكه زمان ( خاوه‌نی ئاستی جۆراوجۆره، كه شاعیر ده‌توانێ له‌ناو ئه‌و ئاستانه‌دا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت، وشه‌كانی شاعیر له‌وانه‌یه به‌رز یان نزم، خه‌یاڵیی یان واقیعی، كۆن یا نوێ، تهكنێكی یا رۆژانه، بڕگه‌یه‌ك یا چه‌ند بڕگه‌یی بێ)ل۳۰ .
وێنه‌ی شیعریی
له‌به‌رئه‌وه‌ی زمان هۆكارێكه بۆ ده‌ربڕینی هه‌ست و پێكهاتنی شیعر، شیعریش به‌بێ وێنه‌ی شیعریی كاریگه‌رییه‌كی وه‌ها دروست ناكات كه له‌لای خوێنه‌ر بمێنێته‌وه، هه‌ربۆیه زمان به‌ردی بناغه‌ی وێنه‌ی شیعرییه، وێنه‌ی شیعریش یه‌كێكه له‌و بناما و ره‌گه‌زانه‌ی كه واده‌كات شیعر ببێته شاكار، هه‌روه‌ها ( وێنه‌ی شیعریی شێوازێكی زۆر كاریگه‌ره بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی زیندوو و رۆشن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاعیر ده‌توانێ بۆ راگه‌یاندنی هه‌ست و دانی چه‌مك و هه‌روه‌ها بۆ هێنانه‌وه‌ی زه‌ینی هه‌سته‌كانیش به‌كاریان بهێنێ )ل۳۷ .