
ڕۆمانی “مردنی مامۆستا عینایەت” بەرهەمی بەختیار عەلی بڵاوکرایەوە
نوێترین بەرهەمی نووسەر و ڕۆماننووسی ناسراوی کورد، بەختیار عەلی، بڵاوکرایەوە.
“مردنی مامۆستا عینایەت” ناونیشانی ڕۆمانەکەیە کە لەلایەن ناوەندی ڕەهەندەوە بڵاوکرایەوە و باس لە سەفەری کورتی عینایەتی فەرمانبەرە لە نێوان مردن و ژیاندا.
پەیجی فەرمی بەختیار عەلی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە کە ئێستا ڕۆمانەکە لە ناوەندی ڕەهەند لە سلیمانی بەردەستە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگاتە گشت کتێبخانەکان.
خانە کتاب كُردی